ئه‌ڵمانیا: 1400 په‌نابه‌ری عێراق ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتەکەیان
K24 ـ هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌ڵمانیا 1400 پاسەپۆرتی بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییانه دەرکردووە كه نیازی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
به‌گوێره‌ی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌و وڵاته به‌مدواییه 1400 پاسەپۆرتی دەرکردووە بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
به‌گوێره‌ی زانیاریی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو عێراق پێنجه‌م وڵات بووه لە رووی ئەوەی هاوڵاتیانی داوای په‌نابه‌ریان لە ئەڵمانیا كردووه، ئه‌ڵمانیا داوای له باڵیۆزی وڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه پاسەپۆرت بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه دەربکەن کە ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان.
به‌هۆی جه‌نگی داعش له عێراق و سووریا ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران روویان له وڵاتانی ئه‌وروپا کردووە، به‌تایبه‌تیی ئه‌ڵمانیا، ده‌رکردنی پاسەپۆرت بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییانه‌ی ده‌یانه‌وێ له ئه‌ڵمانیا بگه‌ڕێنه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ فراوانبوونی ناڕه‌زایی ئه‌ڵمانه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژیی به‌كۆمه‌ڵ بۆسه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن په‌نابه‌رانی عه‌ره‌ب له شه‌وی سه‌ری ساڵدا.