ئاژانسێكى فه‌ره‌نسا: شه‌ڕى داعش سنوورى كوردستان دياريده‌كات

لە دوای كۆنترۆڵكردنەوەی ھەر ناوچەیەكی كوردستانى لە ده‌ست داعش كوردەكان سنووری كوردستان دیار دەكەن.

K24 – پاريس:

ئاژانسی میۆن ئۆخیێنتی فەرەنسی: لە دوای كۆنترۆڵكردنەوەی ھەر ناوچەیەكی كوردستانى لە ده‌ست داعش كوردەكان سنووری كوردستان دیار دەكەن.

ئاژانسەكە لە راپۆرتێكیدا نوسیوویەتی: له‌ كوردستانی عێراق چەند ئاینێك و نەتەوەیەك بەیەكەوە دەژين، كە ئاینی سەره‌كی ئیسلام و دووەمیش كریستیانه‌، بێ ئەوەی گوێبدەن بەوەی ئیسلامن یا كریستیان.

كورد كێن؟

كوردان لە نێوان 30 تا40 ملیۆن كەسن لە ھەرچوار وڵاتدا. لە40% كوردان لە توركیان، 25%یان لە ئێرانن،15%یان لە عێراقن، 5%یان لە سووریان. جگە لەمە بەشێكی كوردان لە وڵاتی رووسیا و وڵاتانی سۆڤیەتی جاران وناوەڕاستی ئاسیا و ئیسرائیل و ئەمریكا و ئەوروپا دادەنیشن.

كوردەكان بەیەكەوە كۆنەكراونەتەوە، تەنانەت لە شێوه‌زاريشدا جياوازيان هه‌يه‌ لەبەر ئەوەی زمانى كورديى ھیندۆ ئەوروپیه‌ به‌ دوو زاراوەی سەرەكی قسە دەكەن ئەویش كرمانجی و سۆرانیيه‌، لە ناو كورد دا جگە لەو زاراوانە لە ئامه‌دى پایتەختی كوردانی توركیا بەشێكیان بەزاراوەی زازاكی قسەدەكەن كە تێگەیشتن لە زاراوەكەیان ئاسان نیە، لای كوردانی ديكه‌.

كوردانی عێراق و ئێران بە تیپی ئارامى دەنوسن و كوردانی سووریا و توركیا بە تیپی لاتینی دەنووسن.

زۆرینەی كوردان ئاینيان ئیسلامە لە كوردستانی عێراق 70000 ھەزار كەس ئاینیان ئێزیدیە كە ئاینێكی كۆنى ناوچه‌كه‌يه‌.

لە ناو كوردەكان گرنگی بە داستانەكان دراوە، خاوەنی چەندین داستانن، ئەحمەدی خانى داستانی مەم و زینی نوسیووەتەوە باسی ئەوین دەكات لە ساڵی 1695 كە ئەمەش رەسەنایەتی كورد دەردەخات لە ناوچەكەدا.

نەتەوەیەكی بەش بەش كراوە

چۆن بەشێك لە ئەوروپا لەسەردەمی سۆڤیەتی جاران پارچە چارچەكرا، ئەوا كورد بەر لەو كاتیش پارچەپارچە كراوە.

دواین رێكخستنەكانی كورد لەم دوایانەدا

دوای ساڵی 1979كوردانی عێراق داوای ئۆتۆنۆمیان دەكرد لە چوارچێوەی نەخشەی عێراقدا، بەڵام حكوومەتی ئەو كاتی عێراق بە سەرۆكایەتی سەدام حوسێنی سەرۆك كۆماری ئەوكاتی عێراق لە بەرامبەر كوردەكان وەستانەوە، لە ساڵی 1988دەستی بە ئەنفال كرد لە شارەكان و گوندەكانیشی سووتاند.

لە ساڵی 1991دا كوردان راپەرین، كە بەگەورەترین راپەڕینی كوردان ھەژمار دەكرێت.

دوای ئەوەی رژێمی عێراق رووخا، لە ساڵی 2005 بۆ یەكەم جار كورد كە 4 ملیۆن كەسە بەشداری لە ھەڵبژاردنی عێراقدا كرد، دواتر مسعود بارزانی بوو بە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان. كورد حكوومەت و پەرلەمانی درووستكرد، كورد ھێزی پێشمەرگەشی وەك ھێزی ھەرێم ناساند كە ژمارەیان 100ھەزار پێشمەرگەیە.

كورد شه‌ڕى داعش ده‌كات

تیرۆر كە بەرۆكی جیھانی گرتووە، داعش ھێرشكردە سەر چەند ناوچەیەكی كوردەكان لە عێراق و سووریا لە ساڵی 2014 كاتێك، داعش موسڵی كۆنترۆڵكرد لە عێراق، ناوچە كوردییەكان كەوتنە مەترسی فەرەنسا وەك یەكەم وڵات ھاوكاری كوردەكانی كرد، داوای ھاوكاریكرد بۆ كوردانی عێراق.

داعش توانی دەست بەسەر چەندین ناوچەی عێراقدا بگرێت، ھێرشی بۆسەر كەركوكیش دەستپێكرد، بەڵام پێشمەرگە داعشی تێكشكاند و توانی بەشێك لە ناوچە كورديیەكان كۆنترۆڵ بكاتەوە. نەیھێشت داعش دەستی بگات بە پترۆڵی ئەو شارە و كوردستانیان پاراست لە تیرۆر، ئێستا كوردان دەیانەوێت سنوورەكانیان دیاری بكەن، ئەپرسین شەڕی داعش سنووری كوردستان دیاری دەكات؟