ئەردۆغان ناسنامه‌ی خۆكوژه‌كه ئاشكراده‌كات
K24 – ئیستەمبوڵ:
بە گوێره‌ی زانیارییەكانى (كوردستان24)، ژمارەيه‌ك ئه‌وروپایی و ئه‌مریكایی لە ناو قوربانیانی تەقینەوەكەی ئیستەمبوڵدا ھەن.
پەیامنێری (كوردستان24) لە ئیستەمبوڵ رایگەیاند: "لە ناو كوژراوانی تەقینەوەكەی ئیستەمبوڵ, ھاووڵاتيیەكی ئەڵمانی و یەكێكی دیكەی نەرویجی ھەیە، ھەروەھا لە ناو بریندارەكاندا شەش ھاووڵاتی ئەڵمانی و ھاوڵاتيیەكی پیرۆیی ھەیە".
لە بارەی ناسنامەی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: "ئەو كەسەی لە ئیستەمبوڵ خۆی تەقاندووه‌تەوە، ھەڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سوورییە".
تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە بەردەم مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد لە شاری ئیستەمبوڵ لە توركیا روویدا، بەو ھۆیەوە 10 كه‌س گیانیان لە دەستدا و 15 ی دیكەش بریندار بوون، له ناو كوژراو و برینداره‌كاندا، ژماره‌یه‌كیان ئەورپايی و ئەمریكايین.