مێسی باڵۆن دۆری 2015ـی برده‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
له مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2015، لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی بووه خاوه‌نی پێنجه‌مین خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر و زیاتر له ركابه‌ره‌كانی دووركه‌وته‌وه.
مێسی زۆرترین جار له مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ئاماده بووه ئه‌م ئێواره‌یش بۆ نۆیه‌مین جار له زیورخ ئاماده بوو، وه‌ك پێشبینیش ده‌كرا به‌بێ ركابه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه.
مێسی له 2015 چی كرد؟
مێسی له 2015 له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان 53 گۆڵی تۆمار كرد.
له چامپیۆنس لیگ 5 گۆڵی تۆمار كرد، له لا لیگای ئیسپانیایش خاوه‌نی 34 گۆڵ بوو.
لیۆ له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا 2 گۆڵی تۆمار كرد.
له جامی سووپه‌ری ئیسپانیایش گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
له جامی شای ئیسشپانیا خاوه‌نی 5 گۆڵ بوو.
له جامی جیهانی یانه‌كان و جامی خوان گامبه‌ر له هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی گۆڵیك بوو.
مێسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین (4) گۆڵی تۆمار كرد و بووه گۆڵكاری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای وه‌رزی رابردوو".
له یاریكۆتایی جامی سوپه‌ڕی ئه‌وروپا، سوپه‌ڕی ئیسپانیا، جامی شای ئیسپانیا، جامی جیهانی یانه‌كان و جامی خوان گامبه‌ر گۆڵی تۆمار كردووه".
له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه نازناوی خولی ئیسپانیا، جامی شای ئیسپانیا، یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، جامی سووپه‌ری ئه‌وروپا و جامی جیهانی یانه‌كانشی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بردۆته‌وه".
له‌گه‌ڵ ئه‌رژه‌نتین گه‌یشته یاریكۆتایی كوپا ئه‌مه‌ریكا و پله‌ی دووه‌می برده‌وه".
لە دواى ميسى 4 ياريزانى دیكه توانيويانە ببن بە خاوەنى 3 خه‌ڵاتی تۆپى زێڕین، ئەوانيش پێكهاتوون له (ماركۆ ڤان باستن و يۆهان كرۆيفى هۆڵەندى، ميشێل پلاتينى فەرەنسى، دواين ياريزانيش كريستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگاليە كە تا ئێستا 8 جار بۆ بەدەستهێنانى نازناوەكە به‌ربژێر كراوه، بەڵام تەنیا سێ جار ئەم نازناوەى بەدەستهێناوە لە ساڵانى (٢٠٠٨ و ٢٠١٣ و ٢٠١٤).