شارۆچكه‌ی مه‌دایا..نه‌هامه‌تییه‌كان به‌رده‌وامن
K24 ـ هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند 400 هاوڵاتی مه‌ده‌نی ئابڵووقه‌دراو له (مه‌دایا)ی سووریا پێویستیان به هاوكاری ته‌ندروستی خێرا هه‌یه.
جیرارد فان بومن باڵوێزی نیوزله‌ندا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "400 كه‌س له شارۆچكه‌ی (مه‌دایا)ی ئابڵووقه‌دراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د، پێویسته بگوازرێنه‌وه تا فریاگوزاری ته‌ندروستیان به زووترین كات بۆ بكرێت، ئه‌گه‌رنا گیان له ده‌ستده‌ده".
ئه‌و گووته‌یه‌ی باڵوێزی نیوزله‌ندا له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش, هات سه‌باره‌ت به تاوتوێكردنی ته‌نگژه‌ی ده‌یان هه‌زار كه‌س له شارۆچكه ئابڵوقه‌دراوه‌كانی سووریا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای نیوزله‌ندا و ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا گرێدرابوو.
له مانگی ته‌ممووز/یۆلیۆ 2015، هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د، گه‌مارۆی شارۆچكه‌ی(مه‌دایا) داوه له ریفی دیمه‌شق، به‌هۆیه‌وه ده‌یان هاووڵاتی له برسان مردوون.
ئه‌و ئابڵووقه‌یه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د، خه‌ڵكی ناچاركرد، له برسان په‌نا بۆ گیا و گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه ببه‌ن كه له ئاینی ئیسلامدا خواردنیان حه‌رامكراوه.
له پارێزگای ئیدلیبیش له رۆژئاوای سووریا، چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن، گه‌مارۆی دوو گوندیان داوه كه دانیشتووانه‌كه‌ی شیعه‌نشینن.
دوای زیاتر له پێنج مانگ له ئابڵووقه‌دانی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و مانگی سوور، كۆمه‌ك و خواردنیان بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یاندی شارۆچكه‌ی (مه‌دایا).
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی ئه‌و دوو رێكخراوه گه‌یه‌ندرانه ئه‌و گونده شیعه‌نشینه‌ی پارێزگای ئیدلیبیش كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه گه‌مارۆدراون.
به‌گوێره‌ی زانیاريی ئاژانسه‌كان، نزیكه‌ی 4 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌و ناوچانه‌ى سووريا ده‌ژین كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه هاتووچۆی تێدا ئه‌سته‌مه.
ئاژانسه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، له 15 شوێنیش هاووڵاتیان ناتوانن پێداویستییه گرنگه‌كانی ژیانيان به‌ده‌ست بهێنن.
سه‌رچاوه: bbc عه‌ره‌بی