ليژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه‌ركووك..ده‌نگه ناوازه‌كان به‌رامبه‌ر خه‌نده‌قه‌كه‌ی پێشمه‌رگه، بێ نرخن

K24 - كه‌ركووك:
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه‌ركووك رایگه‌یاند، "ئه‌و ده‌نگه ناوازانه‌ی ره‌خنه له لێدانی خه‌نده‌ق ده‌گرن له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، هیچ نرخێكیان نییه".
راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركووك بڵاویكرده‌وه، لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاریی كه‌ركووك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم كۆبوویه‌وه، ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌نگه ناوازانه‌ی كرد و گوتی: "ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه، خاوه‌نی ئه‌و ده‌نگانه نه‌یانده‌توانی به ئازادیی قسه بكه‌ن و له ناو شاردا هاتووچۆ بكه‌ن".
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه‌ركووك روونیكرده‌وه، "لێدانی خه‌نده‌قه‌كان، رێوشوێنێكی به‌رگریكردنی په‌یڕه‌وكراوه له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه‌ی له جه‌نگدان".
لیژنه‌ی ئه‌منی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش بۆ رێگریكردن له دزه‌كردنی تیرۆریستان و سنوورداركردنی جمووجۆڵیان خه‌نده‌ق لێده‌ده‌ن".
پێشتر، ئیداره‌ی كه‌ركووك، ره‌تیكردبوویه‌وه، ئه‌و خه‌نده‌قه‌ی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه له هێڵی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش لێده‌درێت، ئا‌مانج لێی كێشانی سنووری ده‌وڵه‌تی كوردیی یان دابه‌شكردنی عێراق بێت.
چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی توركمان و شیعه، دژایه‌تیی خۆیان بۆ لێدانی خه‌نده‌ق له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌ربڕی، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به‌وه لێكدایه‌وه، "هه‌ڵگری ئاماژه‌ی سنووری ده‌وڵه‌تی كوردی و دابه‌شكردنی عێراق" هه‌ڵده‌گرێت.