توانای گورچیلە زیاد دەكات

رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین k تێداییە.

K24 ـ هه‌ولێر:

توێژینەوەیەكی یۆنانی دەریخستووە، خواردنی تەماتە توانای گورچیلە زیاد دەكات.

بە گوێرەی توێژینەوەكە، تەماتە یارمەتی پاككردنەوەی لەشی مرۆڤ دەدات به‌ تایبه‌تی له‌ مادده‌ ژه‌هراوییه‌كان و به‌ تایبه‌تیش دوانۆكسیدی كاربۆن.

ھەروەھا ئاماژەیان بەوە كردووە، كۆڵسترۆڵی زیانبەخش لە ناو دەبات.

توێژینەوەكە دەریشیخستووە، تەماتە توانای لە ناوبردنی خانەكانی شێرپەنجەی ھەیە.

ئەو توێژەرانە رێنوێنی دەدەن تەماتە لە خواردنە سەرەكییەكانی رۆژانەتان بێت.

تەماتە رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین k تێداییە.