پوتین: به‌خشینی مافی په‌نابه‌رێتی بۆ ئه‌سه‌د له رووسیا ئاسانه
K24 ـ مۆسكۆ:
سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست نه‌هێنا، دوورنییه له رووسیا مافی په‌نابه‌رێتی پێبدرێت".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (بێڵد)ی ئه‌ڵمانی، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین گوتی: "ئه‌گه‌ر له داهاتوودا هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی له سووریا ئه‌نجامدرا و به‌شار ئه‌سه‌د تیایدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له‌وانه‌یه مافی په‌نابه‌رێتی له رووسیا پێبدرێت".
سه‌رۆكی رووسیا بۆ رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كه ئاشكرایكرد، "ده‌ستوورێكی نوێ بۆ سووریا گرنگه".
ڤلادیمێر پوتین، روونیكرده‌وه، "ئێمه مافی په‌نابه‌رێتیمان به (سنودن) به‌خشی، ئه‌و كاره‌ش له حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د قورستره".
(ئیدوارد سنودن) فه‌رمانبه‌رێكی پێشووی ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكابوو، چه‌ندین كاری سیخوڕیی ئه‌مریكای به‌سه‌ر جیهاندا ئاشكراكردبوو، له‌لایه‌ن رووسیاوه مافی په‌نابه‌رێتی پێدرا.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی "به‌هاری عه‌ره‌بی" له 2011، سووریا رووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسی و شه‌ڕێكی قورسی ناوخۆبووه‌ته‌وه، رووسیاش وه‌كو هاوپه‌یمانێك پشتیوانی له رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات.