رۆژنامه عه‌ره‌بييه‌كان.. سعوودييه نوێده‌بێته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر:
وتاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دۆخی وڵاته‌كه‌ی و ئاماژه‌كردن بۆ ره‌وشی ئێستای جیهان و جه‌نگی داعش و ده‌رهاوێشته‌كانی، مژاری ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌فدی میسر راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێ: ترس له داهاتوو نییه و "توندڕه‌وه‌كان" مه‌ترسیی نین له‌سه‌ر ئه‌مریكا و پێویسته داعش و قاعیده له‌ناوببرێن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وتارێكی سه‌باره‌ت به دۆخی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م كۆنگرێس رۆژی 13 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2016 گوتیشی: "ئه‌مریكا به‌هێزترینه له جیهاندا و توندڕه‌وه‌كان مه‌ترسیی دروست ناكه‌ن له‌سه‌ر وڵاته‌كەمان".
هه‌روه‌ها له‌و وتاره سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له كۆنگرێس كرد رێگه‌بدات به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیی زەمینیی دژی چه‌كدارانی داعش.
سه‌باره‌ت به جه‌نگی تائیفیی نێوان شیعه و سوننه له عێراق و مه‌ترسییه‌كانی، رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هاری لوبنان هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی (هێرشكردنه سه‌ر مزگه‌وتى سوننه‌كان، له دواى ته‌قينه‌وه‌كانى به‌غدا هات)، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كان كه داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانیان راگه‌یاند، حه‌وت مزگه‌وتی سوننه‌كان و ده‌یان فرۆشگا له به‌غدا كرانه ئامانج.
ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنێی شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا كاردانه‌وه‌ی میدیا عه‌ره‌بییه‌كانی به‌دواداهات، له‌و چوارچێوه‌یه رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌نی ئیمارات راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی (توند‌وتیژترین په‌لامار له‌توركیا له ماوه‌ی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك)، راپۆرتەکە ئاماژه‌ی كردووه به‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له توركیا ئه‌نجامدراون له‌ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوودا.
تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر بەدەستوەگرتنی دەسەڵات لە لایەن شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود، وه‌كوو حه‌وته‌مین شای سعودییه، بابه‌تێكی دیكه‌ی ژماره‌ی نوێی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت له بابه‌تێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی شانشینی سعودییه له سه‌رده‌می شای نوێ و كاره له‌پێشینه‌كانی وه‌كوو په‌ره‌پێدان و جۆراوجۆركردنی داهات و سیستمی به‌رگریی، به‌گوێره‌ی بابه‌ته‌كه شای نوێ سیاسه‌تێكی نوێ په‌یڕه‌و ده‌كات له حوكمڕانیی له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ئه‌و رێچكه‌یه‌ی پێشینانی پەیڕەویان کردووە.
ئا: نيزام فه‌يسه‌ڵ