ترسناکترین سەگی جیهان بە وێنە

(کواسی مۆدۆ) سەگێکی تەمەن ١٠ ساڵە

K24:

بەپێی راپۆرتێک (کواسی مۆدۆ) ترسناکترین سەگی جیهانە، نەک لەبەر ئەوەی هارە و پەلاماری خەڵکیی دەدات، بگرە بەهۆی شێوەیەوە.

(کواسی مۆدۆ) ناوی سەگێکی تەمەن ١٠ ساڵەیە، کە نەخۆشیی سروشتیی بڕبڕەی پشتی هەیە و بووەتە هۆی ئەوەی قەمبور بێ. ئەو سەگە لە ناوەندێکی بەرگریکار لە مافی ئاژەڵان دا دەژیا لە ئەمریکا، تا ئەوکاتەی پزیشکێکی ڤیتەرنەریی دەیبینێ و بڕیاردەدات لەگەڵ خۆی و لە ماڵەکەی بژێت.

لە باسکردنی ئەو ئاژەڵە، لە زاری خۆیەوە دەلێن: لەوانەیە من ترسێنەربم، ئەگەر پیاوی بە هێزیش من ببینێ وابزانێ شەیتان یا گورگی سەر زەویم و لە ترسان هەڵبێ، بەڵام ئەگەر خەڵکیی بزانن کەوا بەهەڵەدا چوونە، منم کە بردوومەتەوە و ئەوانم ترساندووە.

سەرچاوە: سەرچاوەکان