نەھێنییەكانی ژمارە 40 بزانە
K24 – هه‌ولێر:
ژمارەی 40 لە یەكەم تێڕوانيندا تەنیا وەك ژمارەیەكی ئاسایی دێتە بەرچاو، بەڵام ئەو ژمارەیە چەند نھێنییەكەی سه‌رنجڕاكێشی تێدایە.
تا 40 بژمێرن، بەڵام زیاتر مەڕۆن. چەند چركەیە بیر لەو ژمارەیە بكەنەوە، چییتان بێر دێتەوە؟ لە درێژەی باسەكەدا چەند راستییەك لەبارەی ژمارەی 40 دەخەینەڕوو.
یەكەم: ژمارەی 40 تەنیا ژمارەیەكە، كاتێك بە رێزمانی ئینگلیزی (Forty) دەنووسرێت، سەرجەم پیتەكانی بە گوێره‌ى رێزمانی ئینگلیزی بەدوای یەكدیدا دێن.
دووەم: پلەی 40 ژێر سفر تەنیا پلەیەكە، بە پێوەری سیلیزی و فارانھایت وەك یەكدین.
سێیەم: لە سەدەكانی ناوەڕاستدا كاتێك نەخۆشی تاعوون لە ئەورووپا بڵاوبووه‌ته‌وه، كه‌شتييه‌كان بۆ ماوەی 40 رۆژ لە كەناراوه‌كان له‌نگه‌ريان ده‌گرت و ھیچ گەشتیارێك بۆی نه‌بوو، لەو كه‌شتييانه بێنە دەرەوە و تێكەڵى خەڵك بن.
چوارەم: لە یاری تەختەی مونوپولییدا، 40 بۆشایی ھەیە، ئەو تەختەیە پێماندەڵێت، ژیان گەمەیە و یاریزانانی ئەو یارییە 40 شانسیان بۆ چوونە بەندیخانە یان سەركەوتن لەبەر دەستە.
پێنجەم: 9 مانگ دووگیانی فەرامۆش بكەن! خوولێكی ئاسایی دووگیانی 40 ھەفتەی پێویستە.
شەشەم: پسپۆڕانی كۆمپانیایی بەرھەمھێنانی بۆنێكی سيحراوی، بۆ جیاكردنەوەی ئاو 40 جار ھەوڵەكانیان دووبارە كردەووەتەوە. بۆیە ناوی (دبڵیو دی 40)یان لەو بۆنە ناوە. پێكھاتەی ئەو بۆنە تەواو جیاوازە و بۆ خاوێنكردنەوەی بەشەكانی پیشەسازی مووشەك بەكار دێت.
حه‌فتەم: ژمارەی 40 لە ئەدەبیاتیشدا مانایی تایبەتی ھەیە، ژمارەی ئەو دزانەی كە عەلی بابا لە چیرۆكی ھەزاو یەك شەودا لەگەڵیان بەرەوڕوو بوويه‌وه 40 كەس بوون.
ھەشتەم: دەستەواژەی (چل چاوتروو‌كان) لە زمانی ئینگلیزیشدا بە مانای سەرخەوێكی تەواو و خۆش دێت. دكتۆر ویلیا‌م كیتچاینر لە كتێبی رێنوێنی خوێدا لە ساڵی 1812 گوتوویەتی: "سەرخەوێكی تەواوی رۆژانە 40 جار چاو تاوترووكانیی لەسەر یەكە".
نۆیەم: لە نووسراوە ئایینییەكانیشدا ژمارەی 40 ئاماژەی بۆ ماوەیەكی درێژە. عیسای پێغەمبەر 40 رۆژ لە دەشت بەرۆژوو بووە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ئیبلیسدا سەركەوێت.
ده‌يه‌م: به گوێره‌ى ده‌قه ئاينييه‌كان، هه‌موو په‌يامبه‌رانى خودا له ته‌مه‌نى 40 ساڵييدا سروشيان له لايه‌ن خوداوه بۆ هاتووه.
يازده: ژماره 40 وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ زۆرى ماوه يان كه‌ڕه‌تى كردارێك به‌كارده‌هێنرێت، بۆنموونه، ده‌گوترێت 40 رۆژ و 40 شه‌و، ياخود 40 برين به جه‌سته‌يه‌وه بوو.
دوازده: له ئه‌ده‌بياتى سۆفيگه‌رييدا، شێخ، ياخود رابه‌رى ته‌ريقه‌ت، ده‌بێت چله بكێشێت و مه‌به‌ست له چله‌كێشانيش، مانه‌وه و چوونه خه‌ڵوه‌ته بۆ ماوه‌ى چل رۆژ.
سيازده: وه‌ك نه‌ريتێكى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاينيى بۆ كه‌سانى كۆچكردوو، چله‌ى ماته‌مينيى سازده‌كرێت، واته دواى 40 رۆژ له مردنى كه‌سه‌كه.
چوارده: له كورده‌وارييدا، بۆ ژنانێك كه تازه منداڵيان بووه، تا 40 شه‌و به ماوه‌ى زه‌يستانى داده‌نرێت و ده‌گوترێت هێشتا چله‌ى نه‌چووه.
پازده: نهێنييه‌كى ديكه‌ى ژماره 40 ئه‌وه‌يه، كه چه‌ند جاره‌كانى كۆبكرێنه‌وه به چه‌ند شێوه‌يه‌ك هه‌ر ده‌كاته‌وه به 40. وه‌ك 1+4+5+10+20=40 ياخود، 2+8+10+20=40، هه‌روه‌ها 30 + 31 + 32 + 33=1+3+9+27=40.
شازده: له چه‌ند ئايه‌تێكى قورئاندا، كه پيرۆزترين كتێبى موسڵمانانه، ئاماژه به ژماره 40 كراوه. بۆنموونه: (وإذ واعدنا موسى أربعين ليلة ثم اتخذتم العجل من بعده وأنتم ظالمون) (البقرة 51). (قال فإنها محرمة عليهم أربعين سنة يتيهون في الأرض فلا تأس على القوم الفاسقين) (المائدة26). هه‌روه‌ها هاتووه: (وواعدنا موسى ثلاثين ليلة وأتممناها بعشر فتم ميقات ربه أربعين ليلة وقال موسى لأخيه هارون اخلفني في قومي وأصلح ولا تتبع سبيل المفسدين) (الاعراف 142).
هه‌روه‌ها (ووصينا الإنسان بوالديه إحسانا حملته أمه كرها ووضعته كرها وحمله وفصاله ثلاثون شه‌را حتى إذا بلغ أشده وبلغ أربعين سنة قال رب أوزعني أن أشكر نعمتك التي أنعمت علي وعلى والدي وأن أعمل صالحا ترضاه وأصلح لي في ذريتي إني تبت إليك وإني من المسلمين) (الاحقاف 15).