سووكایه‌تی به كریستیانۆ ده‌كرێ
K24 ـ هه‌ولێر
چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ناوی لیۆنێل مێسییان له‌سه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ نووسیوه، كه له شاری مادێرا دانراوه.
میدیاكانی پۆرتوگاڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و په‌یكه‌ره‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له ساڵی ٢٠١٤ وه‌كو رێزێك بۆ رۆناڵدۆ له شاری مادێرا دانرا، به بۆیه‌ی سوور ناوی مێسی له‌سه‌ر نووسراوه و ژماره‌ی ١٠ـی یاریزانه‌كه‌ی بارسێلۆناشی له‌سه‌ره.
میدیاكانی پۆرتوگاڵ رایانگه‌یاندووه، چه‌ند سه‌عاتێك دوای به‌خشینی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری ٢٠١٥ به مێسی، ئه‌و رووداوه روویداوه.
كاتیا ئه‌ڤیرۆی خوشكی رۆناڵدۆ به تووندی ره‌خنه‌ی له‌و كرده‌وه‌یه گرت و سه‌رزه‌نشتیی بكه‌رانی ئه‌و كاره‌ی كردووه، له لێدوانێكیشدا كه ماڵپه‌ری Daily Expressـی به‌ریتانیدا بڵاو كرایه‌وه، ئه‌و كاره‌شی به ئیره‌یی و به‌خیلی بۆ ناسناو و ده‌ستكه‌ته‌كانی كریستیانۆ وه‌سف كرد.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له شاری زیورخ له وڵاتی سویسرا خەڵاتی بالۆن دۆر تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان بۆ 2015 بۆ جاری پێنجه‌م له بە لیۆنێل مێسی یاریزانی ئەرژەنتینی و یانەی بارسێلۆنا به‌خشرا، راسته‌وخۆ دوای ئه‌و خه‌ڵاته لە مادێرا لە ووڵاتی پورتوگال کە پەیکەری کریستیانۆی تێیدا درووست کراوە، ناوی مێسی ـیان لەسەر پەیکەرەیەکەی ڕۆناڵدۆ نووسیوه.