باڵوێزیی ئه‌مریكا نیگه‌رانه له هێرشه‌كانی به‌غدا و ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان
K24 – به‌غدا:
باڵوێزیی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند، "نیگه‌رانه له هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی به‌غدا و میقدادیه و ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان له دیاله و بابل".
باڵوێزیی ئه‌مریكا له عێراق، ستیوارت جۆنز، " ئیدانه‌ی كوژرانی ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه كرد كه به‌مدواییانه له عێراق كوژران".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ستیوارت جۆنز گوتی: "له‌وكاته‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق سه‌رقاڵی رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشن، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وامده‌بن له پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی عه‌بادی له بنیاتنانی یه‌كێتی نیشتیمانیی له وڵات‌دا".
رۆژانی رابردوو، له به‌غدا و دیاله و بابل، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و هێرشی چه‌كداری و ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی سووننه‌كان روویاندا، به‌هۆیانه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.