ئه‌و قسه‌یه‌ی كریستیانۆ به ئالڤێس ـی گوت ئاشكرا بوو؟
K24 ـ هه‌ولێر
دوای كۆتایی هاتنی مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر، میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ مشتومڕێكی توندی نێوان كریستیانۆ و دانی ئالڤێس كردووه كه هه‌ردووكیشیان بۆ پێكهاته‌ی ساڵ ده‌ست نیشان كرا بوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 13 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، رادیۆی كادینا كۆپـی ئیسپانیا ده‌قی ئه‌و ده‌مه‌قاڵی و مشتومڕه‌ی نێوان كریستیانۆی یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید و دانی ئالڤێس ـی یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئاشكرا كرد.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئالڤێس سڵاوی له كریستیانۆ كردووه و ئه‌ستێره پورتوگالیه‌كه‌یش سڵاوه‌كه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه.
كریستیانۆ ئه‌وه‌شی به به ئالڤێس وتووه كه باشتروایه قسه له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك نه‌كات و وه‌ك ئینیێستای هاوڕێی هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
ئه‌م كارادنه‌وه‌ی كریستیانۆ به‌هۆی ئه‌وه بووه كه پێشتر ئالڤێس كریستیانۆی به یاریزانێكی خۆپه‌رست وه‌سف كرد بوو، ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه چه‌ندان جاری دیكه‌یش لێدوانی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی له دژی كریستیانۆ وتووه.