بەهۆی هێرش و تەقینەوەیەک لە ئامەد 46 کەس بوونە قوربانیی

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو بە بارەگای ئاسایشی چناردا تەقێندرایەوە

K24- ئامەد:

بەھۆی هێرشێکی چەکداریی و تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو بە بارەگای ئاسایشی ناوچەی چنار لە شاری ئامادەی باکووری کوردستان 6 كەس گیانیان لە دەستدا و 39 دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكانی (كوردستان24) شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكدار ھێرشیان كردە سەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوچەی چناری سەر بە شاری ئامەد 6 كەس کوژران و 39 دیکەش برینداربوون.

زانیارییەكان ئەوەیان خستوتەڕوو کە: بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ھێرشەكە ئەنجامدراوە، دەزگا ئەمنییەكانی توركیا لە ناوچەكە رایانگەیاندووە: "ئەو چەكدارانەی ھێرشیان كردوەتەسەر بارەگای ئاسایشی چنار، نزیكن لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)".

بەگوێرەی زانیاری میدیا و گوتەی ھاوڵاتیانی دانیشتووی گوند و شارەكانی باكووری كوردستان، تا دێت شەڕ و ئاڵۆزییەكان لە باكووری كوردستان پەرە دەستێنێ، جگە لە شەڕ لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی توركیادا لە ناوچە سنوورییەكان، گرووپی ئەو گەنجانەی لە ناو شارەكان رێكخراون رۆژانە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

بەگوتەی بەرسانی ئەمنیی توركیا ئەو گەنجانە نزیكن لە پەكەكە و لە ژێر كاریگەری ئەواندان.