سه‌عدی پیره: له ئێستادا ریفراندۆم پێویست نییه

K24 - هه‌ولێر:
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ له كه‌ناڵی كوردستان 24، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ده‌باشان له‌نێوان (جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا) دانیشتنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان به‌رده‌وامن.
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند، هیچ كه‌سێك له حزبه‌كه‌ی باسی له گۆڕینی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌كردووه و گوتی: "هه‌ندێك لایه‌ن شتی درۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی ئه‌و شتانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییان له‌و قه‌یرانانه‌دا هه‌یه و ده‌یانه‌وێت ماسی له ئاوی لێڵدا بگرن".
سه‌عدی پیره گوتیشی: "ئه‌وان هیوادارن پارتی و گۆڕان له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وكات ئه‌وانیش وه‌ك یه‌كێتیی هاوكار ده‌بن".
له باره‌ی هاوبه‌شبوون له گازی سرووشتی چه‌مچه‌ماڵ، دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی، "هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و پرسه‌وه نییه".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتیی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، گوتی: "پارتی و گۆڕان خاوه‌ن هێزی په‌رله‌مانین و دوو هێزی گه‌وره‌ن، له ئێستاشدا ره‌وشه‌كه له گۆڕانكاریدایه و هێزی سه‌ربازی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "100 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی سایكس-پیكۆدا تێده‌په‌ڕێت و پێویست ناكات جارێكیدیكه كورد ببێته‌وه قۆچی قوربانی".
جیاوازییه‌كان به‌لاوه بنرێن
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، داوایكرد، له‌م قۆناغه‌دا، لایه‌نه كوردستانییه‌كان به تایبه‌تی و كورد به گشتیی یه‌كڕیز بن و گوتی: "وه‌ك یه‌كێتیش داوا ده‌كه‌ین هه‌موو جیاوازییه‌ك وه‌لا بنێین، ئه‌گه‌ر ناشتوانن چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكه‌ین، با دوایان بخه‌ین".
سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی یه‌كێتی پێشكه‌شی به پارتی كردووه له باره‌ی پرسی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه هه‌رێم، گوتی: "شتێكی له‌وجۆره له ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه‌دا نه‌هاتووه، به‌ڵكو ئه‌وان باسییان له شایسته‌یی هه‌ڵبژاردن كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان له پرۆژه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به لێهاتوویی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه له‌و پۆستانه داده‌نرێن".
گوتیشی: "ساڵی 2017 خوولی ئێستای په‌رله‌مان ته‌واو ده‌بێت و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی دێته گۆڕێ و سه‌رۆكی هه‌رێمی جارێكی دیكه هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێستاش داوا بكه‌ین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت، ئه‌وا كۆمیسیۆن تا ساڵێكی دیكه ناتوانن ئه‌نجامیده‌ن".
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، "پێویسته هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت هیچ كارێك نه‌كرێت ببێته هۆی لاوازكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌نگاو به به‌رپرسیارێتییه‌وه هه‌ڵهێنرێن".
چی بكرێت
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، له‌و بڕوایه‌دایه، له ئێستادا "پێویسته بیر له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و پڕچه‌ككردن و راهێنانی پێشمه‌رگه بكرێته‌وه و قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بكرێت".
له‌و باره‌یه‌وه زیاتر گوتی: "ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا هه‌یه، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له ئێستاشدا حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ئیفلیج بوونه، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ته‌رخانبكات".
پۆسته‌كانی گۆڕان
له باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی گۆڕان له حكوومه‌ت، له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنی پارتی و گۆڕان، ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، رایگه‌یاند، "ئه‌وان كار له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر ناكه‌ن و هیوادارن هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن".
ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌وه قه‌یرانی یه‌كه‌م نییه و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانیش كاتی پێویسته و هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و نه‌فه‌سه‌ی هه‌یه بتوانرێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بكات".
رێككه‌وتنی ستراتیژی
سه‌عدی پیره ره‌خنه‌ی له‌وانه گرت، ره‌خنه‌یان له رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتیی و یه‌كێتی گرتووه و گوتی: "هه‌ندێك كادیری پارتی و یه‌كێتی له بێكاریدا هه‌ندێكجار یه‌خه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی ده‌گرن"، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه‌شی به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ گه‌لی كورد وه‌سفكرد و توانای كوردی یه‌كخست.
هه‌روه‌ها گوتی: پێش رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی ئه‌وان "گۆڕستانه‌كانییان فراوانكرد".
ئه‌وه‌شی گوت: "رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی تا ئێستاش پێویسته و زه‌رووره‌تی ماوه‌و به كه‌سیش هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، له رێككه‌وتننامه‌كه‌دا نه‌هاتووه به‌رپرسی لق و مه‌ڵبه‌ند، ناوچه و كۆمیته‌كان ببنه قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كان، به‌ڵكو تێیدا هاتووه رێگا به سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان بدرێت كاری خۆیان بكه‌ن".
روونیشیكرده‌وه، "هه‌موو خه‌ڵك یه‌كێتی و پارتی نییه، حزبی دیكه‌یه یان بێلایه‌نه و ناكرێت به زۆری فایل زه‌رد و سه‌وز به خه‌ڵك هه‌ڵبگرین، ئه‌و شتانه‌ش له رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیدا نه‌هاتووه".
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، "رێككه‌وتنه‌كه له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا هه‌یه و له نێوان ئیسلامییه‌كاندا نییه و له‌كاتی مۆركردنیشی گۆڕان له‌ناو یه‌كێتیدا بووه، رێككه‌وتنه‌كه‌ش ئه‌گه‌ری شه‌ڕی دوور خسته‌وه و بۆ راگرتنی شه‌ڕی ناوخۆ بوو، به‌بڕوای ئه‌ویش رێككه‌وتننامه‌كه هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی نییه و "پێویسته وه‌ك بیلبیله‌ی چاوان بیپارێزن".
چالاكییه دیپلۆماسییه‌كان
له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان، جموجۆڵێكی دیپلۆماسیی به‌خۆوه ده‌بینێت و له‌و باره‌یه‌وه، سه‌عدی پیره رایگه‌یاند، "ئه‌وان له خۆڕایی نه‌هاتوون، به‌ڵكو به سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان سه‌رسامبوونه، شه‌ڕی داعش سه‌لماندی پێشمه‌رگه هێزێكی چه‌ند كاریگه‌ره و له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش گوێبیستی ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی ئه‌و هێزه ده‌بیت".
خه‌ڵك بێ متمانه ده‌كه‌ن
سه‌عدی پیره ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه گرت، كه خه‌ڵك به لاڕێدا ده‌به‌ن و گوتی: "ئازایه گریان و فرمێسك بۆ كۆماری مه‌هاباد و حكوومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حموود هه‌ڵبڕێژێت، كه‌چی هیچ سۆزێكی بۆ حكوومه‌تی ئێستا نییه كه 24 ساڵه هه‌یه، پێویسته به توندی به دژی ئه‌و قسانه دابچینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه كزبكرێن و چیدیكه خه‌ڵكی بێ متمانه نه‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن خه‌ڵك متمانه‌ی به حكوومه‌ت نه‌ماوه، دوای ساڵێكی دیكه هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌یه ده‌نگی بۆ حكوومه‌ت داوه".
گوتیشی: "خه‌ڵك هه‌یه ده‌ڵێت من ده‌ڕۆم و لێره ئازاد نیم و ئێره به‌ندیخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه" و له‌و باره‌یه‌وه ده‌پرسێت: "ئایا لێره ئازادی نییه؟".
پرسی سه‌رۆكایه‌تی
به رای ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، یه‌كێك له‌وانه‌ی ده‌توانێت كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات، خودی بارزانییه و ده‌توانرێت به پێشنیازێكی جدی چاره‌سه‌ر بكرێت و ئاشكرایكرد له‌و چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
ریفراندۆم
له باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه رایگه‌یاند، "تا ئێستا ئاگاداری ئه‌وه نیم ریفراندۆم بكرێت، به‌ڵام زۆرجار باسی كۆنفیدراڵی ده‌كرێت، پێویسته له پێناسه‌ی كۆنفیدراڵی تێبگه‌ین".
گوتیشی: "تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان به شێكه له عێراق، پێویسته سه‌ره‌تا سه‌ربه‌خۆیی خۆمان وه‌ربگرین ئینجا كۆنفیدراڵی رابگه‌یه‌نین و ئه‌وه‌ش دوو قۆناغی دیكه‌ی ماوه".
باسی له‌وه‌شكرد، "له ئێستادا ریفراندۆم پێویست نییه و شتی دیكه هه‌یه، پێویسته مووچه دابین بكرێت و دامه‌زراوه‌كانی پته‌وتر بكرێن".
روونیشیكرده‌وه، كه "پرسی سه‌ربه‌خۆیش، ئه‌وه‌نده ئاسان نییه و په‌یوه‌ندی به هێزی ئابووری و سه‌ربازی هه‌یه و پرسێكی حه‌تمی تایبه‌ته به كورد و ئه‌و بڕیاره‌ش بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه".
سه‌عدی پیره زیاتر گوتی: "ئه‌نجامی ریفراندۆمی رابردوو ده‌كرێت بكرێته فه‌رمی، ئه‌گه‌رنا ده‌كرێت هه‌ر نامه‌یه‌ك بۆ هه‌ر ماڵێك بنێردرێت و له‌رێگای موختاره‌كانه‌وه راده‌ستی حكوومه‌ت بكرێته‌وه".
دراوسێكانی هه‌رێم
له باره‌ی دراوسێكانه‌وه، سه‌عدی پیره رایگه‌یاند، "پێویست ناكات هیچ كات خۆیان بكه‌نه خاوه‌ن ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه كه ژماره‌یان 25 ملیۆنه و ئه‌وان كورد به جوداخواز وه‌سف بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هیچ كه‌س له عێراق وه‌ك هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆ نییه، زۆرجار سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق به‌ناوی برێك و ئیسراحه‌ت ته‌له‌فۆن بۆ تاران و ریاز ده‌كه‌ن، تا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك ده‌ده‌ن، به‌ڵام كورد ته‌له‌فۆن بۆ كه‌س ناكات و پرسیش به هیچ لایه‌نێك ناكات".
بۆ 140 چی بكرێت
به رای سه‌عدی پیره، پێویسته "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له رێگای رێككه‌وتننامه‌ی سۆفا داوا له عێراق بكات ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكات، چونكه له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌یه له‌گه‌ڵ عێراق تووشی كێشه ده‌بین و ئه‌و ناوچانه ئێستا داعشی تێدایه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له رووی كردارییه‌وه ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ست هێزه كوردستانییه‌كانه‌وه‌یه، به‌ڵام به ده‌ستووریكردن پێویسته، بۆیه ده‌بێت عێراقییه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن، هه‌رچه‌نده به ده‌ستووریكردن و نه‌كردنی ئه‌و مادده‌یه هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر كورددا نایه‌ت".
گوتیشی: "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چۆن له شه‌ڕی داعش به‌بێ گوێدانه به‌غدا دێنه هه‌ولێر و یارمه‌تی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، ده‌بێت ئاواش له داهاتوو ده‌بێت یارمه‌تی بده‌ن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "هه‌موو جێهان ده‌زانێت، كوردستان هه‌رێمێكی ئارامه و هه‌م شیعه‌ی ده‌ركراو له‌لایه‌ن سووننه، هه‌م سووننه‌ی ده‌ركراو له‌لایه‌ن شیعه تێیدا گیرساونه‌ته‌وه، جیا له گیرسانه‌وه‌ی خوشك و برا كریستیانه‌كان و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر، كه ئه‌و ژماره زۆره بچێته هه‌ر وڵاتێك دووچاری قه‌یرانی ده‌كاته‌وه".
راشیگه‌یاند "هه‌رچه‌نده به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ی لێره‌ن، پێشتر له ریزی سوپای عێراقدا بوونه و به‌شدارییان له قه‌تڵوعام كردن و خاپووركردنی كوردستان كردووه، به‌ڵام كورد رێگای پێداوه لێره‌دا بژی".
یه‌كڕیزی به هیچ ناگۆڕنه‌وه
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، به لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌غدایان گوتووه ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ره‌نگه له‌ناوخۆی هه‌رێمدا جیاوازییان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا هه‌بێت ، به‌ڵام به گوته‌ی ئه‌و یه‌كڕیزی ناوخۆی كوردستان به هیچ شتێك ناگۆڕنه‌وه.
گوتیشی: "ئه‌وان له به‌غدا رایانگه‌یاندووه، كه حكوومه‌تی به‌غدا 17 ملیار دۆلار قه‌رزداری هه‌رێمه و پێویسته قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه و ئه‌وانیش لای خۆیان دانییان به‌وه‌دا ناوه".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، گفتوگۆیه‌كی "گه‌رم" بووه له‌سه‌ر بودجه و ئه‌نجامیشی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "كوردیش هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی هه‌بووه به‌رامبه‌ر به به‌غدا به‌تایبه‌تیش له شه‌ڕی داعش و په‌نادانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان".
یه‌كێتیی و كۆنگره
له‌باره‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند، "له‌و كاته‌دا پێیان وانییه بتوانرێت واده‌یه‌ك بۆ كۆنگره دابندرێت، به‌هۆی دۆخی كوردستان و ره‌وشی ناوخۆی یه‌كێتی و بێ مام جه‌لالییان پێوه دیاره".
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، پێویسته رێكبكه‌ون و هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ده‌روونی رێكخراوه‌یی حزبه‌كه و هه‌موو لایه‌نێك به خۆیدا بچێته‌وه و هه‌مووان به یه‌كه‌وه یه‌كێتین و ئه‌و حزبه ته‌نها هی یه‌ك كه‌س نییه".
بۆ مانه‌وه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "هیچ شتێكی چه‌سپاو له سیاسه‌تدا نییه و له‌سه‌ره‌تاوه داواكراوه حكوومه‌تێكی بنكه فراوان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر وه‌زیرێك، یاخود كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌و حكوومه‌ته به كاری خۆی هه‌ڵنه‌ستێت پێویسته لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك سزادانی لایه‌نێكی سیاسی".