ئينفۆگرافيك.. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له نێوان ئێران و سعووديه رووبدات، چى رووده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ململانێى نێوان ئێرانى ميحوه‌رى شيعه‌ئاينزاكانى جيهان و شانشينى عه‌ره‌بيى سعووديه كه پشتيوانى سه‌ره‌كى بير‌ى وه‌هابييه له جيهانى ئيسلامييدا تا دێت قوڵتر ده‌بنه‌وه و له مللانێى ئايدۆلۆژييه‌وه سه‌ر ده‌كێشن بۆ به‌يه‌كدادانى سه‌ربازيى.
په‌ره‌سه‌ندنى شه‌پۆلى ته‌شه‌يوع له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، شه‌ش وڵاته سوننه ئاينزاكانى كه‌نداوى خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ى پێويسته هه‌رچى زووه بكه‌ونه خۆ بۆ رێگرتن له هه‌ژموونى ئێران به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عه‌ره‌بستان به سه‌رۆكايه‌تيكردنى هاوپه‌يمانێتييه‌كى ئيسلاميى ده‌يه‌وێت جێپێى سوننه‌كان له داهاتووى سووريا قايم بكات و به‌ر به هه‌ژموونى ئێران له ناوچه‌كه‌دا بگرێت.
هاوكات هاوپه‌يمانێتييه‌كى عه‌ره‌بيشى بۆ سه‌ركوتكردنى حوسييه شيعه ئاينزاكانى يه‌مه‌ن درووستكردووه و له به‌حره‌ينيش به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتيوانى له مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سوننه ئاينزاكان ده‌كات، كه كه‌مينه‌ن له وڵاته‌كه‌دا.
به له سێداره‌دانى نمر باقر نمرى كه‌سايه‌تى مه‌زهه‌بى شيعه‌كانيش له عه‌ره‌بستان، رياز گورزێكى ديكه‌ى له جموجوڵى شيعه ئاينزاكانى ناو وڵاته‌كه‌ى دا، كه بيرۆكه‌ى جياكردنه‌وه‌ى هه‌رێمێكيان كه‌وتووه‌ته سه‌ر و نمر باقر نمر رابه‌رايه‌تى ئه‌و بيرۆكه‌يه‌ى ده‌كرد.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هه‌ريه‌ك له ئێران و عه‌ره‌بستان له هه‌وڵى زياترى خۆپڕچه‌ككردنن و به گوێره‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، سعوودييه يه‌كه‌مى ئه‌و وڵاتانه‌يه كه ساڵانه زۆرترين بڕى چه‌ك و چۆڵى سه‌ربازى بۆ سوپاكه‌ى ده‌كڕێت، كه جگه له شه‌ڕى يه‌مه‌ن، تا ئێستا به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ له هيچ شه‌ڕێكى ديكه‌ى ناوچه‌كه به‌شدارى نه‌كردووه، جيا له شه‌ڕى دووه‌مى كه‌نداو.
خۆماڵيى و بيانيى:
به هۆى سرووشتيى ئه‌و سزايانه‌ى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوون، تاران به‌رده‌وام كار بۆ ئه‌وه ده‌كات پشت به به‌رهه‌مى خۆماڵى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كه‌لێنى كۆگا سه‌ربازييه‌كان به‌رێت و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئاستيى گه‌شه و پێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆژياى سه‌ربازى ئێران، جگه له ئيسرائيل و توركيا كه‌وتووه‌ته پێش زۆرينه‌ى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه به تايبه‌تى وڵاتانى عه‌ره‌بيى.
له به‌رامبه‌ريشدا، عه‌ره‌بستانى سعوودييه، به هاورده‌كار و كڕيارى پله يه‌كى چه‌ك له جيهاندا هه‌ژمار ده‌كرێت. به بێ ئه‌وه‌ى خۆى تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت هيچ جۆره چه‌كێك پێشبخات، ياخود درووستيبكات.
بودجه‌ى سه‌ربازيى:
سعووديه، چواره‌م وڵاتى جيهانه له رووى ته‌رخانكردنى زۆرترين بودجه بۆ بوارى سه‌ربازيى. بودجه‌ى 2015ى ئه‌و وڵاته بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى، 56.7 مليار دۆلار بووه.
به‌ڵام ئێران بودجه‌ى ساڵانه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ته‌نيا 6.3 مليار دۆلار بووه و له ريزبه‌ندى وڵاتاندا 33يه‌مين وڵاته.
به شێوه‌يه‌كى گشتيى ئێران له ريزبه‌ندى 23يه‌مين وڵاتى جيهانه له رووى هێزى سه‌ربازييه‌وه، كه‌چى سعووديه 28 يه‌مين وڵاته له ئاستيى جيهاندا.
هێز له رووى ژماره:
له رووى ژماره‌يه‌وه، هێزى ئێران زياتره له هێزى سوپايى عه‌ره‌بستان.
به گوێره‌ى ئامارى 2014، ئێران له ناوه‌ندى ژماره 8 ه له ئاستى جيهاندا و 545 هه‌زار سه‌ربازيى له راژه‌دان. به‌ڵام سعووديه له ئاستيى جيهاندا له ناوه‌ندى ژماره 24ه له ئاستيى جيهان و ژماره‌ى سه‌ربازانى سووپاكه‌ى 223.5 هه‌زار سه‌ربازه له راژه‌دا.
ژماره‌ى هێزى يه‌ده‌كى ئێران 1.8 مليۆن سه‌ربازه، هه‌رچى سعووديه‌يه ته‌نيا 25 هه‌زار سه‌ربازى هه‌يه.
به گوێره‌ى ئامارى 2013، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبدات، ئێران به شێوه‌يه‌كى ئاسايى 46 مليۆن كه‌سيى شياوى بۆ ئه‌نجامدانى راژه‌ى سه‌ربازى هه‌يه. له به‌رامبه‌ردا سعووديه 15 مليۆن كه‌سى هه‌يه.
هێزى وشكانيى:
ئێران و سعووديه له رووى هێزى وشكانى و چه‌كى وشكانييه‌وه ئاستييان زياد و كه‌م ده‌كات له به‌رامبه‌ر يه‌كديدا.
تانك:
ئێران: 1658 تانكى هه‌يه. له ئاستيى جيهاندا 17ه‌همين وڵاته.
سعووديه: 1210 تانكى هه‌يه و له ريزبه‌ندى 22ى جيهانييه.
ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى:
ئێران 1315 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازيى و جه‌نگى هه‌يه و له ئاستيى جيهاندا له ريزبه‌ندى 53ه.
سعووديه: 5472 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى و جه‌نگيى هه‌يه و له ريزبه‌ندى 13يه له ئاستيى جيهاندا.
ئێران: له رووى بنكه‌ى هه‌ڵدانى مووشه‌كه‌وه، له ريزبه‌ندى 5 وڵاتى جيهانه، به گشتيى 1474 بنكه‌ى هه‌يه.
سعووديه: ته‌نيا 322 بنكه‌ى هه‌ڵدانى مووشه‌كى هه‌يه و له ريزبه‌ندى 13ه‌يه‌مين وڵاتى جيهانه.
هێزى ده‌ريايى:
ئێران: چواره‌م گه‌وره‌ترين كه‌شتيگه‌لى ده‌ريايى له ئاستيى جيهاندا هه‌يه. خاوه‌نى 397 يه‌كه‌ى ده‌رياييه.
سعووديه: ته‌نيا 55 يه‌كه‌ى ده‌ريايى هه‌يه و له ئاستيى 49يه‌مين وڵاتى جيهانه. ئه‌مه له كاتێكدايه كه‌ناراوه‌كانى ئێران تێكڕايى درێژييان 2440 كيلۆمه‌تره، هه‌رچى سعووديه‌يه كه‌ناراوه‌كانى درێژييان 2640 كيلۆمه‌تره و ئێران به‌هێزتره له پاراستن و به‌رگريكردن له كه‌ناراوه‌كانى.
ئێران: 6 كه‌شتيى جه‌نگى و 3 تۆربينيى سه‌ربازيى هه‌يه.
سعووديه: 7 كه‌شتيى جه‌نگيى و 4 تۆربينيى سه‌ربازيى هه‌يه.
له رووى هێزى ژێر ده‌رياييه‌وه، ئێران چواره‌م گه‌وره‌ترين كه‌شتيگه‌لى ژێرده‌ريايى هه‌يه و به گشتيى خاوه‌نى 32 ژێرده‌رياييه. كه‌چى له به‌رامبه‌ردا سعووديه هيچ ژێر ده‌رياييه‌كى نييه.
له رووى تواناى مرۆييه‌وه، سعووديه تێكڕا نزيكه‌ى 50 هه‌زار كه‌سى له بوارى هێزى ده‌ريايى هه‌يه. له به‌رامبه‌ردا ئيران 12 هه‌زار سه‌ربازى ده‌ريايى هه‌يه.
هێزى ئاسمانيى:
ئێران: خاوه‌نى 471 فڕۆكه‌يه و له ريزبه‌ندى 24ه‌مين وڵاتى جيهانه.
سعووديه: پێش ئێران كه‌وتووه و 675 فڕۆكه‌ى جه‌نگيى هه‌يه و له ريزبه‌ندى 17يه‌مين وڵاتى جيهانه.
ئێران: 137 فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى هه‌يه. له به‌رامبه‌ردا سعووديه 155 فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى هه‌يه.
ئێران: خاوه‌نى 119 فڕۆكه‌ى هێرشبه‌ره، له به‌رامبه‌ردا سعووديه 236 فڕۆكه‌ى هێرشبه‌رى هه‌يه.
ئێران: 196 فڕۆكه‌ى بۆ گواستنه‌وه‌ى سه‌ربازيى هه‌يه. له به‌رامبه‌ردا، 187 فڕۆكه‌ى بۆ گواستنه‌وه‌ى سه‌ربازيى هه‌يه.
ئێران: 135 هێليكۆپته‌رى هه‌يه. 12يان هيرشبه‌رن. هه‌رچى سعووديه‌يه، 200 هێليكۆپته‌رى هه‌يه و 18يان هێرشبه‌رن.
له رووى فڕۆكه‌خانه‌وه، ئێران 319 فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌يه، به‌ڵام سعوديه 214 فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌يه.
سعووديه: ته‌نيا 28 فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى هه‌يه و هه‌موويان درووستكراوى چينن. جگه له چواريان نه‌بێت كه درووستكراوى توركيان.
زۆرينه‌ى فڕۆكه‌كانى سعووديه له جۆرى (F15) ى ئه‌مريكايين. و هه‌موو فڕۆكه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكايى و بريتانيايين. هه‌ندێكيشيان درووستكراوى پاكستان، سويسرا، فه‌ره‌نسان.
ئێران: سه‌رچاوه‌ى فڕۆكه‌كانى ئێران جۆراوجۆرن. ئێران زياتر له 90 فڕۆكه‌ى درووستكراوى خۆى هه‌يه. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ى درووستكراوى ئه‌مريكا، رووسيا، چين، يه‌كێتى سۆڤيه‌تى پێشوو، پاكستان، فه‌ره‌نسا، سويسرا، ئۆكرانيا، هۆڵه‌نداى هه‌يه. ديارترين فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى ئێرانى له جۆرى (F14) ى ئه‌مريكاييه.
له ساڵى 2013دا، ئێران رايگه‌ياند، توانيويه‌تى ده‌سته‌يه‌كى نوێ، له فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى بێ فڕۆكه‌وان به ناوى “رعد-85” درووستبكات، كه توانايان هه‌يه، ئامانجى چه‌سپاو و جوڵاو بپێكن و له تواناياندا هه‌يه مووشه‌كى ئاراسته‌كراو له رێگه‌ى كامێراوه هه‌ڵبگرن و له دووره‌وه كۆنترۆڵ بكرێن و له تواناشياندايه، به شێوه‌ى خۆ له‌ناوبه‌رانه ئامانجه‌كان بپێكن.
سيستمى مووشه‌كى:
سعووديه: به شێوه‌يه‌كى گشتيى زانيارييه‌كى وردى ئه‌وتۆ له باره‌ى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى سعووديه له‌به‌رده‌ستدا نييه، به هۆى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته پرۆسه‌كه به نهێنى به‌ڕێوه‌ده‌بات.
مووشه‌كى سه‌ره‌كى به‌رگرى سعووديه، بريتييه له مووشه‌كى (DF-3)ى چينيى، كه ده‌توانێت كڵاوه‌ى به‌هێزى نزيكه‌ى 2150 كيلۆگرامى هه‌ڵبگرێت. ئه‌و مووشه‌كانه باليستيين و مه‌ودا مامناوه‌نديين و له تواناياندايه 2800 كيلۆمه‌تر ببڕن.
له 1988، ئاشكرا بوو، سعووديه 30 مووشه‌كى له‌و جۆره‌ى به‌ده‌ست گه‌يشتووه. هه‌ندێك راپۆرت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، 120 مووشه‌كى له‌و شێوه‌يه‌ى هه‌يه. ئه‌و مووشه‌كانه ناتوانن ئامانجى ورد بپێكن و بۆ تێكشكاندنى ئامانجى فراوان به‌كارده‌هێنرێن. ئه‌و مووشه‌كانه‌ى سعووديه له به‌رامبه‌ر مووشه‌كى سكۆدى عێراقيى توانايان لاواز بوو.
له سه‌ره‌تاى 2014دا راپۆرته رۆژنامه‌وانييه‌كان باسيان له‌وه كرد، سعووديه به نهێنى ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى باليستيى مامناوه‌ندى به‌ده‌ستگه‌يشتووه له چينه‌وه و ئه‌وه‌ش ئاشكرا بوو كه مووشه‌كه‌كان، له جۆرى (DF-21) چينيى بوون و له 2007 به‌رهه‌مهێنرابوون. ئه‌م جۆره‌يان توانايان زياتر و خێراييان زۆرتر و تواناى پێكانى ئامانجيان وردتر بوو.
هه‌روه‌ها سعووديه 12 بنكه‌ى گه‌ڕۆكى بۆ هه‌ڵدانى مووشه‌ك هه‌يه.
ئێران:
به چواره‌م وڵاتى جيهان له رووى تواناى مووشه‌كييه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت. دواى هه‌ريه‌ك له ئه‌مريكا، رووسيا، چين دێت.
له‌م دواييانه ئێران شۆڕشێكى له بوارى مووشه‌كى به‌رپاكرد. به‌رده‌وام كار بۆ پێشخستنى تواناى مووشه‌كى خۆى ده‌كات.
ئێستا ئێران له توانايدا هه‌يه، كه‌شتيگه‌له‌كانى تايبه‌ت به هه‌ڵگرتنى فڕۆكه له ده‌ريا و زه‌رياكان بكاته ئامانج، له رێگه‌ى ئه‌و مووشه‌كانه‌ى له سه‌رووى ده‌نگه‌وه به‌رهه‌ميهێناوون.
ئێران خاوه‌نى 200 مووشه‌كى جۆرى شه‌هاب 1ه، كه نموونه‌يه‌كى پێشخراوى مووشه‌كى سكۆده و مه‌وداى ده‌گاته 300 كيلۆمه‌تر.
هه‌روه‌ها خاوه‌نى 300 مووشه‌كى شه‌هاب 2ه، كه نموونه‌يه‌كى ديكه‌ى پێشخراوى مووشه‌كى سكۆده و مه‌وداى ده‌گاته 500 كيلۆمه‌تر.
مووشه‌كى شه‌هاب 3، يه‌كێكى ديكه‌يه له مووشه‌كه‌كانى ئێران و مه‌وداى ده‌گاته 900 كيلۆمه‌تر و نموونه‌ى پێشخراوى مووشه‌كى نودونجى كۆرياى باكووره.
هه‌روه‌ها ئێران، ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى سجيلى هه‌يه كه مه‌ودايان ده‌گاته 2200 كيلۆمه‌تر و به‌وه‌ش ئێران بووه‌ته يه‌كه‌م وڵات بتوانێت مووشه‌كى باليستى به‌و جۆره پێشبخات، به بێ ئه‌وه‌ى خاوه‌نى كڵاوه‌ى ناووكى بێت.
هه‌روه‌ها ئێران خاوه‌نى ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى باليستييه به ناوى عاشوورا، كه مه‌ودايان ده‌گاته 2500 كيلۆمه‌تر.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه، تاران خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك مووشه‌كى ديكه‌يه به ناوى فه‌جر، كه مه‌ودايان ده‌گاته 2000 كيلۆمه‌تر.
هێزى ناووكى
پڕۆژه‌ى به‌رنامه‌ى ناووكى ئێران بۆ مه‌به‌ستى زانستيى له په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، ده‌ستيى پێكردووه، ئێران ژماره‌يه‌ك وێستگه‌ى ناووكى هه‌يه و وێستگه‌ى بووشه‌هر به‌ناوبانگترينيانه. به‌ڵام تا ئێستا ئێران هيچ بۆمبێك يان كڵاوه‌يه‌كى ناووكى نييه.
له به‌رامبه‌ردا سعووديه هيچ پڕۆژه‌يه‌كى ناووكى نييه. به‌ڵام بير‌ى له‌وه كردووه‌ته‌وه بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ى تواناكانى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ته‌كنۆلۆژياى ناووكى پێشبخات.
له رووى سه‌رچاوه‌ى لۆجستييه‌وه:
هه‌ردوو وڵات ئه‌مباريكى گه‌وره‌ى نه‌وتيان هه‌يه و هه‌نارده‌كارى نه‌وتن. ئێران ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتييه‌كانى خۆي‌دا هه‌يه. هه‌رچى سعووديه‌يه، ئه‌و كێڵگه نه‌وتييانه‌ى ده‌كه‌ونه رۆژهه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌وه، به ته‌واوى جێى متمانه نيين، چونكه كه‌وتوونه‌ته ناو زۆرينه دانيشتوانى شيعه‌ئاينزاى ناوچه‌كه‌وه. ئه‌مه‌ش ره‌نگه ببێته هۆى كێشه بۆ سعووديه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێرانى شيعه‌دا بكات.
سعووديه گه‌وره‌ترين يه‌ده‌گى نه‌وتى له ئاستيى جيهاندا هه‌يه و يه‌ده‌كى به 268 مليار به‌رميل خه‌مڵێندراوه، به‌ڵام ئێران له ريزبه‌ندى چواره‌مه و 154 مليار به‌رميل نه‌وتى يه‌ده‌كى هه‌يه.
هێزى كار:
ئێران خاوه‌نى 28 مليۆن كه‌سه بۆ هێزى كار.
سعووديه ته‌نيا 8 مليۆن كه‌سى وه‌ك هێزى كار هه‌يه.
ئێران و سعووديه له رووى كه‌شتيگه‌لى بازرگانييه‌وه له يه‌ك نزيكن و ئێران 76 كه‌شتيى بازرگانى هه‌يه و سعووديه‌ش 72 كه‌شتيى هه‌يه. گرنگيى ئه‌م كه‌شتيگه‌له‌ش بۆ كاتى شه‌ڕ له‌وه‌دايه، ده‌توانرێت بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركى سه‌ربازى و دابينكردنى پێداويستيى سه‌ربازى سوودى لێوه‌ربگيرێت.
سعووديه 4 به‌نده‌رى هه‌يه و ئێرانيش 3 به‌نده‌رى هه‌يه.
ئاماده و پێشكه‌شكردنى دلۆڤان عيماده‌ددين