ڤیدیۆ.. مامۆستایه‌كی میسری ئاڵای كوردستان به خوێندكارێكی كورد داده‌گرێت

K24 – قاهیره:
له‌كاتی گفتوگۆكردنی ماستارنامه‌ی خوێندكارێكی كورد به ناوی (كاروان محه‌مه‌د سدیق) له كۆلیژی ئادابی زانكۆی (مه‌نسووره) له میسر، مامۆستایه‌كی میسری به ناوی (شه‌ریف ده‌روێش له‌ببان)، ئه‌و خوێندكاره كورده‌ی ناچار كرد، ئاڵای كوردستان له پشت خۆی لابه‌رێت.
ئه‌و مامۆستا میسریه به خوێندكاره كورده‌كه‌ی گوتووه، "به دابه‌شكردنی عێراق رازیی نابین، ئێوه ده‌وڵه‌ت نین تا ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكه‌ن، ئێوه به‌شێكن له عێراق".
له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، حه‌نان فه‌تلاوی سه‌رۆكی كوتله‌ی (ئیراده) له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "ستایشی هه‌ڵوێستی ئه‌و مامۆستا میسریه‌ی كردووه، ئه‌و خوێندكاره كورده‌شی به شۆڤێنی وه‌سفكردووه".
فه‌تلاوی نووسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ر یه‌كێك له حكوومه‌ته‌كه‌مان وه‌ك ئه‌و مامۆستا میسریه بوێربووایه، بارزانی "نه‌یده‌توانی" خه‌نده‌ق لێبدات تا سێیه‌كی خاكیی عێراق داگیر بكات".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان، عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند، "بۆ بەدواداچونى ئەم رووداوە، وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، نامەیەکى رەسمى ئاڕاستەى کۆنسوڵگه‌ری وڵاتى میسر لە شارى هەولێر کرد".
گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاشكرایكرد، "لەو نامەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا داواى روونکردنەوەى تەواو و پێویستی لە کۆنسوڵگه‌ری میسر لە شارى هەولێر كردووه لەسەر ئەم رووداوه و هەڵسوکەوتى ئەو مامۆستایە بەرامبەر ئاڵاى کوردستان و ئەم خوێندکارە کوردەى زانکۆکە".
عەباس ئەکرەم روونیكردووه‌ته‌وه، "ئەگەر دەرکەوت ئەم کارە بە پلان و بەرنامە بۆ داڕێژراو بەرامبەر به‌و خوێندکارە و ئاڵاى کوردستان ئەنجامدرا بێت، ئەوا وەزارەتەکەمان پێداچوونەوەى تەواو بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەو زانکۆیە دەکات، ڕێوشوێنى پێویستیش بۆ ئەو مەبەستە دەگرێتەبەر".