بزانه مێسی و ئه‌لڤارۆ چی‌یان به یه‌كتر گوتووه؟
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی بارسێلۆنا یانه‌ی ئیسپانیۆلی هاوشاری تێپه‌ڕ كرد و خۆی گه‌یانده چاره‌گی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسا به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام براوه بوو، له كاتی یارییه‌كه‌یش مشتومڕێكی توند له نێوان مێسی و ئه‌لڤارۆی به‌رگریكاری یانه‌ی ئیسپانیۆل روویدا، میدیایه‌كی ئیسپانیش ئه‌و قسانه‌ی كه ئه‌و دوو یاریزانه به‌یه‌كتریان گوتووه ئاشكرای ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 14ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، له ماڵپه‌ری FourFourTwoـی ئینگلیزی ده‌قه‌ی ئه‌و مشتومڕه‌ی نێوان ئه‌و دوو یاریزانه ئاشكرا كراوه.
ئه‌لڤارۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ی به‌رگریكاری یانه‌ی ئیسپانیۆل به مێسی وتووه تۆ زۆر بچووك و كورته‌باڵای.
مێسی ـیش یه‌كسه‌ر وڵامی داوه‌ته‌وه و پێی گوتووه تۆش یاریزانێكی زۆرخراپی.
ئه‌لڤارۆ له دوای یارییه‌كه‌ی نه‌شیاردۆته‌وه كه ئه‌و قسه‌یه‌ی وتووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "من پێم وت تۆ كورتی، ئه‌ویش وتی تۆ خراپی.
لیۆنێل مێسی له‌و یارییه‌دا هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كرد، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌یش له لایه‌ن مونیر حه‌دادی هێرشبه‌ری لاوی بارسا تۆمار كرا.