به ڤيديۆ.. يه‌كێك له ته‌قينه‌وه‌كانى جاكارتا ببينه
K24 – ئه‌ندۆنيزيا:
ئه‌مڕۆ، به هۆى ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و هاوكات هێرشی چەکداریی لە جاكارتای پایته‌ختی ئەندۆنیزیا شەش کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه جیهانییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك روویانداوە، وه‌كوو سه‌نته‌ری بازار و نزیك لە كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی و نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری جاكارتا، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان، پۆلیسی ئه‌و وڵاته ناوچه‌كانی گه‌مارۆداوه و 14 گومانلێكراوی ده‌ستگیركردووه كه "چه‌كداری ئیسلامیی" ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له‌نێوان پۆلیس و هێرشکەران له‌به‌رده‌م چایخانه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه، چه‌ندین كه‌س بوونەتە قوربانیی.
گوته‌بێژی پۆلیسی ئەندۆنیزیا ئاشكرایكرد، "هێزه‌كانی پۆلیس چوار كه‌سیان له توندڕه‌وه‌كان كوشتووه كه به بۆمب و چه‌كى ئۆتۆماتيكى هێرشیان ئەنجامداوە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وە به‌گوێره‌ى لێدوانێكی جێرمی دوگلاس، به‌رپرسی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جاكارتا، یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان له دوورى 150 مه‌تر له باره‌گاكه‌یان روویداوە.
كه‌ناڵى ئه‌عماق (كه‌ناڵێكى ئيسلامييه و بايه‌خ به رووماڵى كرده‌وه‌كانى داعش ده‌دات و به شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌و رێكخراوه‌يه)، بڵاويكرده‌وه، ته‌قينه‌وه‌كانى جاكارتا به پيلان و نه‌خشه‌ى داعش ئه‌نجامدراوون.