پێشمه‌رگه‌ داوا ده‌كات لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن

له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری، پێشمه‌رگه‌ داواده‌كات لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

K24 – هه‌ولێر:

له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری، پێشمه‌رگه‌ داواده‌كات لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له ‌رێگای كوردستان 24 داوایان له‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد، "یه‌كڕیزی میلله‌تی كورد بپارێزن و له‌باره‌ی پرسه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم بگه‌نه‌ رێككه‌وتن".

ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن وره‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌رامبه‌ر دوژمن به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌".