ئه‌و گرتانه‌ى دواى چل ساڵ له بيريان نه‌كردوون
K24 – هه‌ولێر:
دوو ژنه ئه‌كته‌ر، بۆ يه‌كه‌مجار ئاشكراى ده‌كه‌ن، له چ ته‌مه‌نێكدا گرته و ديمه‌نى وروژێنه‌ريان بينيوه.
ژنه ئه‌كته‌ر، چارليز سيرۆن، ئاشكرايكردووه، ئه‌و له ته‌مه‌نى 7 ساڵييدا بۆ يه‌كه‌مجار گرته‌ى ڤيديۆيى كردارى سێكسيى بينيوه. هه‌روه‌ها كايت بلانشيت، ئاشكرايكردووه، ئه‌و له ته‌مه‌نى 8 ساڵييدا ئه‌و جۆره ديمه‌نانه‌ى بينيوه و ئاره‌زووى ئه‌وه‌ى كردووه، ئه‌زموونى ئه‌و كرداره بكات.
ئێستا چارلز ته‌مه‌نى 40 ساڵه، ئه‌و له گفتوگۆيه‌كيدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى "W"، باسى له‌وه كردووه، بۆ يه‌كه‌مجار له ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵييدا گرته و ديمه‌نى سێكسى بينيوه و له‌و كاته‌وه له مێشكى ماوه‌ته‌وه چونكه يه‌كه‌مجار بووه بينيويه‌تى.
هه‌روه‌ها گوتويه‌تى: "ئه‌و كاته پێويست بوو خه‌وتبام، به‌ڵام كاتێك چوومه ژووره‌وه گرته‌يه‌كى سێكسيم بينيى، كه هه‌ردووكيان له‌سه‌ر جێ بوون و ده‌ستيى له ژێر په‌رده‌يه‌كى سپى بوو، به شێوه‌يه‌ك كه زۆر ناسك نه‌بوو".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى گوتووه: "ئه‌وه‌م له‌بيره كاتێك كچێكى منداڵ بووم، هه‌ستم به جياوازى دامێنى كچ و كوڕ ده‌كرد".
هه‌روه‌ها كايت بلانشيت، كه ئێستا ته‌مه‌نى 46 ساڵه له ميانه‌ى گفتوگۆيدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى "W"، باسى له‌وه كردووه، يه‌كه‌مجار له ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵييدا ديمه‌نى وروژێنه‌رى بينيوه، له‌و كاته‌ى كه له‌گه‌ڵ باوكييدا چووه‌ته سينه‌ما و سه‌يرى فيلمى "Silver Streak"ى كردووه.
ئه‌وه‌شى گوتووه: "له فيلمه‌كه‌دا ژنێك روومه‌تى پياوێكى ماچ ده‌كرد، دواى ئه‌وه‌ى پێكرابوو، پێى ده‌گوت ئازارم لێره و لێره‌دا هه‌يه، بيرم ده‌كرده‌وه چى رووده‌دات، به‌ڵام دواتر ژنه‌كه دوگمه‌ى كراسه‌كه‌ى ده‌كرده‌وه. ئه‌و كاته له ته‌نيشت باوكمدا بووم و به خۆمم ده‌گوت هه‌ندێكم له‌وه پێويسته".