دوازده‌ ساڵه‌ نه‌وت به‌و جۆره‌ هه‌رزان نه‌بووه‌

نرخی نه‌وتی خاوی برنت بۆ كه‌متر له‌ 30 دۆلار دابه‌زی، نرخی یه‌ك به‌رمیلی گه‌یشته‌ 29, 37 دۆلار.

K24 ـ هه‌ولێر:

نرخی نه‌وتی خاوی برنت بۆ كه‌متر له‌ 30 دۆلار دابه‌زی، نرخی یه‌ك به‌رمیلی گه‌یشته‌ 29,37 دۆلار.  

به‌و نرخه‌ی، نه‌وتی خاوی برنت، نزمترین ئاستی له‌ ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوودا تۆماركردووه‌.

نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌رئێران و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئابووریی جیهان، وایكرد نرخی نه‌وتی خاوی برنت زیاتر داببه‌زێت.

له‌ به‌رامبه‌ردا، نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تێكساس، 35 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه‌، نرخی یه‌ك به‌رمیلی گه‌یشته‌ 30,83 دۆلار.

له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، دووه‌مجاره‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برنت، بۆ كه‌متر له‌ 30 دۆلار دا‌به‌زێت.

 

 سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز