به‌په‌له‌.. هه‌واڵێكی جه‌رگبڕ بۆ هانده‌رانی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید

دوو یانه‌ گه‌وره‌كه‌ی مه‌درید سزایه‌كی قورس دران

K24 ـ هه‌ولێر

فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بە فەرمی بڕیاری دا یانەکانی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە دوو ماوەی گواستنەوەی یاریزانان سڕ بکرێن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا، کە کەمێک لەمەوبەر بڵاکرایەوە، له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی ماركای ئیسپانیادا بڵاوكرایه‌وه‌، فیفا بە فەرمی بڕیاری دا یانەکانی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ بە دەری بارسێلۆنا ببات و بەهۆی گرێبەستکردنیان لەگەڵ یاریزانی خوار ١٨ ساڵان، لە دوو گواستنەوەی یاریزانان بێبه‌شیان بكات.

پێشتر بارسێلۆنا بەهۆی گواستنەوەی یاریزانی خوار ١٨ ساڵان لە گواستنەوەی زستان و هاوینی ٢٠١٥ نەیتوانی یاریی بە هیچ یاریزانێکی نوێ بکات.

ریال مەدرید و و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەهۆی ئەم سزایەوە، ناتوانن لە تەواوی ساڵی ٢٠١٦ گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکی نوێ واژوو بکەن، بەمەش زێنەدین زێدان و دیێگۆ سیمیۆنی لێدانێکی کوشندەیان بەر دەکەوێت و لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بێبەش دەبن.

چاوەڕێ دەکرێت هەردوو یانە مەدریدییەکە تانە لەم بڕیارەی فیفا بدەن.