ده‌نگۆى داگيركردنى رێگه‌ى كه‌ركووك – تكريت له لايه‌ن داعشه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه
K24 – تكريت:
شه‌ڕوپێكدادانى نێوان هێزه ئه‌منييه‌كان و چه‌كدارانى داعش به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ توانرا ناوچه‌ى ته‌لگوسيبه رزگار بكرێته‌وه و گوته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى، ده‌نگۆى داخرانى رێگه‌ى سه‌ره‌كى كه‌ركووك – تكريت به هۆى داگيركارى داعشه‌وه ره‌تكرده‌وه.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24, ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين مه‌لا حه‌سه‌ن كه‌ریم، رایگه‌یاند، چه‌كدارانى داعش ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ناوچه‌ى ته‌لگوسیبه‌ى رۆهه‌ڵاتى تكریتدا، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان لێیان وه‌رگیرایه‌وه و داعش به‌زیانێكى زۆره‌وه كشایه‌وه له ناوچه‌كه.
گوتيشى: "چه‌كدارانى داعش له دوێنێه‌وه ده‌ستیان كردووه به جموجۆڵ له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناحیه‌ى بێجى سه‌ر به پارێزگاى سه‌لاحه‌دين و ئه‌مڕۆش هێرشیان ده‌ستپێكرد بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "چه‌كدارانى داعش توانیان بۆ ماوه‌یه‌ك ناوچه‌ى (ته‌ل گوسیبه) داگيربكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر بنكه‌ى پۆلیسى ته‌ل گوسیبه‌دا بگرن، به‌ڵام دواتر هێزه ئه‌منییه‌كانى تكریت، سامه‌ڕا و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشى پێچه‌وانه‌یان ئه‌نجامدا و توانیان ئه‌و ناوچه‌یه كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، به‌ده‌یان ته‌رمى چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌كه‌دا به‌جێ ماوه.
به گوته‌ى مه‌لا حه‌سه‌ن، ئێستا ناوچه‌كه ئارامه و هیچ پێكدادانێكیش نیه و چه‌كدارانى داعش به‌ره‌و ناوچه‌كانى ديكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى تكریت كشاونه‌ته‌وه و له‌نزیك زنجیره چیاى حه‌مرین دا مۆڵگه‌يان دامه‌زراندووه، كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌نزیك ناوچه‌ى زه‌رگه.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى پێكدادانى نێوان پێشمه‌رگه و داعش، مه‌لا حه‌سه‌ن گوتى: "ئه‌و ئه‌گه‌ره كراوه‌یه، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له حاڵه‌تى ئاماده‌باشیدان و هێزى زیاتریان ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه كردووه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش".
لاى خۆیه‌وه، گوته‌بێژى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له پارێزگاى سه‌لاحه‌دين، حه‌یده‌ر محه‌ممه‌داوى تایبه‌ت ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 گوتى: "ئێستا ئه‌وان له ناوچه‌ى ته‌لگوسیبه‌دان و هێزه‌كانى داعش رايانكردووه و به‌ده‌یان ته‌رمیان له پاش خۆیان به‌جێ هێشتووه".
هه‌روه‌ها ره‌تیشىكرده‌وه، كه داعش ده‌ستى گرتبێت به‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كى (تكریت - كه‌ركووك)دا و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "هێزه‌كانمان له‌سه‌ر رێگاكه‌دان و ئێستا ناوچه‌كه ئارامه و هیچ گرژییه‌ك نه‌ماوه".
به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى حه‌شدى شه‌عبى داعش له‌و هێرشه‌دا حه‌وت ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراوى به‌كارهێناوه بۆ هێرشكردنه له‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له‌نزیك زنجیره چیاى حه‌مرین كه له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه‌دا موقه‌ده‌م ساجر جبورى ئه‌فسه‌رى پۆلیس كوژرا و عه‌قید محه‌ممه‌د حماش به‌ڕێوبه‌رى بنكه‌ى پۆلیسى ناحیه‌ى عه‌له‌مى سه‌ر به‌تكریت برینداربوو، له‌گه‌ڵ كوژرانى ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و چه‌كدارى حه‌شد كه تا ئێستا ژماره‌كه دیارنييه.