ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ حه‌سه‌كه بكاته‌وه‌ ‌

پسپۆڕانی سه‌ربازی ئه‌مریكا، پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ی ئه‌لمالكیه‌ له‌‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان، تاوتوێكردووه‌.

K24 ـ حه‌سه‌كه‌:

 پسپۆڕانی سه‌ربازی ئه‌مریكا، پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی  له‌ ناوچه‌ی ئه‌لمالكیه‌ له‌‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان، تاوتوێكردووه‌.

دامه‌زراندنی ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌‌، "سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ جێگیركردنی ده‌یان شاره‌زای سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان".

به‌رپرسێكی رۆژئاوایی رایگه‌یاندووه‌، "له‌ چوارچێوه‌ی پشتگیرییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه‌ له‌ كورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی تر  دژی چه‌كدارانی داعش پێكهاتووه‌، پسپۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ئه‌لمالكیه‌ له‌ نزیك سنووری عێراق و توركیا بكه‌نه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی خۆیان".

دامه‌زراندنی ئه‌و بنكه‌یه‌ بۆ راهێنانی شه‌ڕڤانه‌ كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌ تا بتوانن به‌ ئاسانی چه‌كه‌ ئه‌مریكاییه‌كان له‌ جه‌نگی دژی داعشدا به‌كاربێنن.  

 

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌ن