بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران عێراق هه‌نگاوی نوێ ده‌گرێته‌به‌ر
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حكوومه‌تی به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی وڵات كه‌م ناكاته‌وه و له‌جیاتی ئه‌وه سێ هه‌نگاوی دیكه ده‌گرێته به‌ر.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حكوومه‌تی به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی وڵات كه‌م ناكاته‌وه و هه‌نگاوی دیكه ده‌گرێته‌به‌ر.
له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا، به ماڵپه‌ڕی كوردستان24ی راگه‌یاند، پێشتر به‌غدا ده‌ستكاری ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كردووه و نزیكه‌ی 39 تریلیۆنی كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئاشكرایكرد، هه‌رچه‌نده ئێستا په‌رله‌مان له پشوودایه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی، هه‌نگاوه‌كان بریتین له فرۆشتنی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به په‌له، فرۆشتنی به‌شێك له موڵكه گشتییه‌كان و گۆڕانكاری له نرخی فرۆشتنی دراو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه هه‌نگاوی سێیه‌م له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له جیهاندا، به‌شێك له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت، دووچاری قه‌یرانی دارایی بوونه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بودجه‌ی سعوودیه‌ی له 98 ملیار دۆلار كورتی هێناوه و كوه‌یتیش رایگه‌یاند، دووچاری كورتهێنانی بودجه بوونه‌ته‌وه.
پێشتریش هه‌یسه‌م جبووری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، ره‌نگه له 2016دا، عێراق نه‌توانێت نیوه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشی پێ دابین بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هۆشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، كه له‌مانگی نیسان/ ئه‌پریلی 2016 به‌دواوه، حكوومه‌تی به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین ناكرێت.