مه‌ترسی جگه‌ره‌كێشان بۆ سه‌ر ئافره‌تی دووگیان و وكۆرپەكه‌ی

توێژینەوەیەكی فەرەنسی دەریخستووە، "جگەرەكێشان مەترسیدارە بۆ ژنانی دووگیان وكۆرپەكەیان".

K24 – ھەولێر:

توێژینەوەیەكی فەرەنسی دەریخستووە، "جگەرەكێشان مەترسیدارە بۆ ژنانی دووگیان وكۆرپەكانیان".

بە گوێرەی توێژینەوەكە، "جگه‌ره‌كێشانی ژنانی دووگیان زیان بە خۆیان و كۆرپه‌كانیان دەگه‌یه‌نێت".  

له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، "ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ منداڵانی ئافره‌تی جگه‌ره‌ كێش له‌ داهاتوودا، ئه‌وانیش ئاره‌زوو له‌ جگه‌ره‌كێشان بكه‌ن". 

توێژه‌ران، روونیانكردووه‌ته‌وه‌، "كۆرپه‌له‌ی ناو سكی ئافره‌تانی جگه‌ره‌كێش، كێشیان كه‌مده‌بێت و مه‌ترسی مردنیان لێده‌كرێت".

پسپۆڕان ئامۆژگاریی ئافره‌تان ده‌كه‌ن، "له‌ كاتی دووگیانیدا جگه‌ره‌ نه‌كێشن، نەچنە ئەو شوێنانەی جگەرەشی لێدەكێشرێت".