ئاژانسی ستاندا‌رد ئاند بۆرز مه‌زه‌نده‌كانی نرخی نه‌وت له 2016 كه‌مده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی ستاندا‌رد ئاند بۆرز بۆ پۆلینی دڵنیایی، مه‌زه‌نده‌كانی بۆ نرخی نه‌وت له 2016 كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه رایگه‌یاندووه، "مه‌زه‌نده‌كانی بۆ نرخی مامناوه‌ندی نه‌وتی خاوی برنت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له 2016، له 55 و 50 دۆلاره‌وه بۆ 40 دۆلار كه‌مكردووه‌ته‌وه".
ئه‌و ئاژانسه مه‌زنده‌كانی نرخی نه‌وتی بۆ 2017 گۆڕیوه، پێشتر وای دانابوو "نرخی مامناوه‌ندی نه‌وتی خاوی برنت و ئه‌مریكی 65 و 60 دۆلار ده‌بێت، كه‌چی ئه‌و نرخه‌ی بۆ 45 دۆلار كه‌مكردووه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز