داعش چى به‌سه‌ر دوو منداڵى ئێزديدا هێناوه
K24 – هه‌ولێر:
هێشتا رێگه‌ى شنگال له ژێر چاودێرييه‌كى وردى هێزه ئه‌منييه‌كانه، دواى ئه‌وه‌ى پێش دوو مانگ له لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه رزگار كرا.
ئه‌مه پێشه‌كى راپۆرتى كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايه بۆ شارۆچكه‌ى شنگال و په‌يامنێرى كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵمان بن با به‌يه‌كه‌وه سه‌ردانى شنگال بكه‌ين، بزانين چى ماوه‌ته‌وه.
له شنگالدا گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ديارترين ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ن داعش له دواى خۆى به‌جێى هێشتوون.
مه‌حما خه‌ليل، قائمقامى شنگال له لێدوانيدا بۆ كه‌ناڵه‌كه رايگه‌ياندووه، به‌شێكى ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ژن و منداڵانه‌ى ره‌تيانكردووه‌ته‌وه، بچنه ريزى چه‌كدارانى داعشه‌وه.
ئه‌وانه‌ى له ده‌ست داعش رايانكردبوو، له هه‌رێمى كوردستاندا گيرساونه‌ته‌وه و له زستانێكى ساردوسڕدا له كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌راندا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان، له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايانگه‌ياندووه، به‌ڵگه‌يان له‌به‌رده‌سته، كه داعش زياتر له 600 منداڵى شنگال و گونده ئێزدى نشينه‌كانى ئه‌و ناوچه‌يه‌ى رفاندووه و له‌و ژماره‌يه ته‌نيا 200 يان توانيويانه رابكه‌ن و ئێستا له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژيين و ئه‌وان چيرۆكى كاره‌ساتبار له باره‌ى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ريان هاتووه ده‌گێڕنه‌وه.
نورى فلح، (11 ساڵ)، چانسى هه‌بووه كه توانيويه‌تى رابكات و خێزانه‌كه‌يان به‌ر شاڵاوى رفاندن له لايه‌ن داعشه‌وه كه‌وتوون و كاتێك گه‌يشتووه‌ته ته‌له‌عفه‌ر، ره‌تيكردووه‌ته‌وه بچێته رێزى چه‌كدارانى داعش و چه‌كداره‌كان به شێوه‌يه‌كى هۆڤييانه ئه‌شكه‌نجه‌يان داوه و قاچ و قولى له سێ شوێنه‌وه شكاوون و هێشتا ناتوانێت به شێوه‌يه‌كى ته‌ندرووست له‌سه‌ر پێيه‌كانى خۆى بوه‌ستێت.
ئه‌و گوتى: "داوايان لێكردم بچمه شاخ، به‌ڵام ره‌تمكرده‌وه، ئيدى ئێسقانى پێيان شكاندم، منداڵه‌كانى ديكه فريام كه‌وتن و چه‌كداره‌كان ده‌يانوت تۆ كه‌له‌ڕه‌ق و بێ كه‌ڵكى و ئه‌وه‌ش ژيانمى رزگار كرد".
برايه‌كى نورى، ته‌مه‌نى پێنج ساڵه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زيڕه‌ى كردبوو، كاتێك له كه‌مپێكى داعشدا ژيانى به‌سه‌ر بردووه، هه‌موو رۆژێك لێيانداوه.
نه‌نكى ئه‌و منداڵانه ناوى گۆڕه خه‌لفه و ئه‌و ده‌ڵێت: منداڵه‌كان ئه‌وه‌يان بۆ گێڕاوه‌ته‌وه، كاتێك له گۆڕه‌پانى مه‌شقدا راگيراوون، داعش له پێش چاوى هه‌موويان ژماره‌يه‌ك منداڵى كوشتووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانى ديكه بترسن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، شه‌وان نورى له خه‌و راده‌چڵه‌كێت و هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت "يه‌كێك ده‌مخنكێنێت"، برايه‌كه‌شى تووشى دڵه‌كوتێ بووه.
ئه‌وان به هۆى ئه‌وه‌ى نه‌يانويستووه بچنه ريزى داعشه‌وه، به په‌ڕجو رزگاريان بووه.