سوپاى سووريا له پێگه‌ى سه‌ره‌كيى داعش له حه‌له‌ب نزيكده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى رژێمى ئه‌سه‌د, رۆژى 14كانوونى دووه‌م/يه‌نايه‌ر2016, شارۆچكه‌ى (ئه‌عران)ى نزيك له ديارترين پێگه‌كانى داعش له حه‌له‌ب كۆنتڕؤڵكرد.
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، "به پشتيوانى بۆردومانى رووسيا و دواى شه‌ڕێكى سه‌خت له‌گه‌ڵ داعش, هێزه‌كانى ئه‌سه‌د, شارۆچكه‌ى (ئه‌عران)يان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه, كه به دوورى 10 كيلۆمه‌تر كه‌وتووه‌ته باشوورى شارى (باب)".
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ روونيكردووه‌ته‌وه, "فرۆكه جه‌نگييه‌كان, كه مه‌زه‌نده ده‌كرێن رووسي بن به خه‌ستى بۆردومانى شارى (باب)يان كردووه له حه‌له‌ب, به‌هۆيه‌وه به‌لايه‌نى كه‌م 4 كه‌س كوژراون".
له ته‌ممووز/يۆليۆ2012, هێزه‌كانى ئۆپۆزسيۆنى سووريا شارى (باب) يان كۆنتڕۆڵكرد, كه 30 كيلۆمه‌تر له سنووره‌كانى توركياوه دووره.
له ساڵى 2013, رێكخراوى داعش ئه‌و شاره‌ى له ئۆپۆزسيۆنى سووريا سه‌ند و پێگه‌ى خۆي تێدا قايمكرد.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز عه‌ره‌بى