بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە

K24 - هه‌ولێر:
رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌و حزبه راگه‌یاند.
د. محه‌مه‌د حاجی، رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی ئێمه خه‌باتمان بۆی كرد و قوربانیمان بۆیدا وا ده‌رنه‌چوون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هاتووه، بڕیاره‌ی سبه‌ی هه‌ینی 15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به‌م پرسه، له هۆتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر ببه‌ستێت و هۆكاره‌كانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی روون بكاته‌وه.
محه‌مه‌د حاجی، پێشتر وه‌ك رێكخه‌ری بازنه‌كانی دوكان و بادینانی ئه‌و بزووتنه‌وه بووه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م به‌رپرسی ئه‌و حزبه نییه ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.
