به‌ڤيديۆ.. به پێنج چركه ده‌توانن ئاو بگۆڕن بۆ به‌فر
K24- هه‌ولێر
بۆ گۆرێنى ئاو له دۆخى شلييه‌وه بۆ دۆخى ره‌قى له ماوه‌ى پێنج چركه‌دا، سه‌ره‌تا پێويستمان به چه‌ند كه‌رسته‌يه‌ك ده‌بێت.
كه‌رسته‌كان:-
- پياڵه‌يه‌ك ئاوى شله‌تێن.
- خوێ
- دار ددانێك
- پارچه‌يه‌ك قه‌ندى سپى
- پارچه‌يه‌ك قه‌ندى ره‌ش ياخود قاوه‌يى
- ئاگر
چۆنيه‌تى ئه‌نجامدانى كاره‌كه:-
سه‌ره‌تا پارچه قه‌نده سپيه‌كه‌ى ده‌خه‌ينه ناو پياڵه ئاوه‌كه، دواتر قه‌نده قاوه‌ييه‌كه‌ى تێيده‌كه‌ينه ناويه‌وه، ئينجا كه‌مێك خوێ به‌سه‌ردا ده‌كه‌ين، پاشان دارددانه‌كه به ئاگره‌كه داده‌گيرسێنين و ده‌يخه‌ينه ناو پياڵه ئاوه‌كه.
هه‌روه‌كو له‌م ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، دواى پێنج چركه ئاوه‌كه له دۆخى شلييه‌وه گۆڕاوه بۆ ره‌قى و بووه‌ته به‌فر.