به وێنه.. نه‌رویج به پایسكل په‌نابه‌ران ده‌نێرێته‌وه رووسیا
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی نه‌رویج، ره‌تیكرده‌وه مافی په‌نابه‌رێتی به 5500 په‌نابه‌ر بدات كه له رێگای خاكی رووسیاوه چووبوونه ئه‌و وڵاته، ئێستا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌گات، له رێگای پایسكله‌وه سه‌رجه‌مییان ره‌وانه‌ی رووسیا بكاته‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌رویج له دوای ئه‌وه هات، كه به‌و سه‌رما و سۆڵه په‌نابه‌ران، له رێگای پایسكله‌وه خاكی سنووری نێوان نه‌رویج و رووسیایان بڕی و داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له نه‌رویج كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه وڵاته بۆ په‌نابه‌ران بریتییه له "چۆن هاتوون ئاواش ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێت"ی به‌ریتانی رۆژی 15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 بڵاویكرده‌وه، حكوومه‌تی نه‌رویج پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پایسكلانه چاكبكاته‌وه و ئاماده‌یان بكات، كه په‌نابه‌ران پێی هاتوونه‌ته نه‌رویج، بۆ ئه‌وه‌ی پێ بگه‌ڕێنه‌وه رووسیا.
جان ئیریك تۆماسۆن، له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی پۆلیسی نيشتمانى نه‌رویج گوتی: "ئاگاداركراوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پایسكلانه چاك بكه‌ینه‌وه و ئاماده‌یان بكه‌ین، كه په‌نابه‌ران پێی هاتوونه‌ته نه‌رویج".
تۆماسۆن ده‌ڵێت: "ده‌زانم كه ئه‌و كاره شتێكی نامۆ و نائاساییه".
ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌رویج رایانگه‌یاند، له ساڵی 2015، نزیكه‌ی 5500 په‌نابه‌ر له رێگای خاكی رووسیا، له نزیك خاڵی سنووری ئاشتۆر سكۆچه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناو خاكی نه‌رویج.