دوو هه‌لیكۆپته‌ری مارێنزی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه خواره‌وه
K24 - واشنتۆن:
دوو هه‌لیكۆپته‌ری هێزه‌كانی مارێنزی ئه‌مه‌ریكا، له نزیك كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی هاوای، له ئاسمان خۆیان به یه‌كدیدا كێشا‌و كه‌وتنه‌خواره‌وه.
ئه‌و دوو هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و هه‌ر هه‌لیكتۆپته‌رێكیش شه‌ش سه‌رنشینی تێدا بووه و سه‌رجه‌مییان بێسه‌روشوێن بوونه.
پۆلیس و تیمه‌كانی فریاگوزاری ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، كه گه‌ڕان به شوێن سه‌رنشینه‌كاندا به‌رده‌وامه و تا ئێستا نه‌توانراوه هیچ كه‌سێك بدۆزنه‌وه.
ساره مۆرز، سه‌رۆكی تیمی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كان رایگه‌یاند، شایه‌تحاڵان ئه‌و دوو هه‌لیكۆپته‌ره‌یان بینیوه كه كه‌توونه‌ته نێو زه‌ریاوه، به‌ڵام تا ئێستا روون نییه چی روویداوه له‌به‌رچی كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
تیمۆسی ئایریچ، له هێزه‌كانی مارێنزی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاژانسی "ئه‌سۆشیه‌تید پرێس"ی راگه‌یاند، له ئێستادا تیمه‌كانی فریاگوزاری خه‌ریكی گه‌ڕان و پشكنینن به‌دوای سه‌رنشینه‌كان و پارچه تێكشكاوه‌كانی ئه‌و دوو هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه.