ئادریانۆ کۆریا و جێرێمی ماتیۆ لە بارسێلۆنا دادەبڕێن
K24 ـ ههولێر
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئادریانۆ و ماتیۆ لە یاریی رابردووی یانەکەیان لە بەرامبەر ئیسپانیۆل تووشی پێکان بوونە و ناتوانن لە یاریی سبەی یەکشەمەی یانەکەیان بەشداریی بکەن.
رۆژنامەکە پێشبینی ئهوهشی کردووە كه ماتیۆ بۆ ماوەی سێ یاریی لە بلاوگرانا داببڕێت و ئادریانۆش بەلایەنی کەمەوە لە یارییهكهی سبهی بەرامبەر ئاتلەتیک بلباو یاریی ناکات.
لویز ئێنریکی راهێنهری یانهی بارسێلۆنا ناچار دەبێت لە شوێنی ئەو دوو بەرگریکارە فەرەنسی و بەڕازیلییە بانگهێشتی دوو یاریزانی تیپی دووەمی یانەکەی بکات، بۆ ئەوەی هاوشێوەی رافینها شوێنیان پڕ بکاتەوە.
بڕیاره سبهی له لالیگای ئیسپانیا له كات 10:30ـی شهو له یاریگهی كامپ نو یانهی بارسێلۆنا میوانداریی یانهی ئاتڵێتیك بلباو بكات.