ده‌نگۆی گه‌رانه‌وه‌ی پاتۆ بۆ ئه‌ورووپا گه‌رمه
K24 ـ هه‌ولێر
لەوکاتەی میدیاکانی بەرازیل و بەریتانیا باسی نزیکبوونەوەی ئالێکساندێر پاتۆ دەکەن لە گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، بەڕێوەبەری هونەری ئەو یانەیە رەتی دەکاتەوە نیازی گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێیان هەبێت.
گۆس هیدینک، بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی لە دوایین پرێس کۆنفرانسیدا لەبارەی نزیکبوونەوەی پاتۆ لە یانەکەیانەوە گوتی، ئێمە لە گواستنەوەی هیچ هێرشبەرێکەوە نزیک نین، بەڵکو ئێمە دیێگۆ کۆستا و لویک رێمیمان هەیە.
میدیاکانی بەرازیل و بەریتانیا لەم چەند رۆژەدا باس لەوە دەکەن کە بەڕێوەبەری کارەکانی پاتۆ لە لەندەنە و هێرشبەرە بەرازیلییەکە لە گواستنەوەی بەرامبەر ١١ ملیۆن پاوەند، بۆ ریزەکانی بلووز نزیکە، هه‌فته‌ی رابردوویش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه ئه‌و یاریزانه له چوونی بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول نزیكه.
ئه‌لێكسانده‌ر پاتۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل كردووه، له 2007 تا 2012 له یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا یاریی كردووه، دواتر گه‌ڕایه‌وه خولی به‌رازیل و یاریی بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئینته‌رناسیۆنال، كۆرنسیانس و ساوپاولۆش كرد.