دهۆك ماڵئاوایی له جامی عێراق كرد
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكۆتایی جامی تۆپی پێی عێراقدا، له شاری به‌غدا یانه‌ی دهۆك بووه میوانی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه، یارییه‌كه‌یش به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه و جه‌ماوه‌ر كۆتایی هات.
یانه‌ی دهۆك له نێو یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی 4 ـ 1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام له یاریی گه‌ڕانه‌وه كه ئه‌مرۆ به‌رێوه چوو، له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننكراودا به 3 گۆڵی بێبه‌رانبه‌ر یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، گۆڵه‌كانی یانه‌ی جه‌وییه له لایه‌ن (عیماد موحسین، حه‌مادی ئه‌حمه‌د و حسێن عه‌لی) تۆمار كرا.
له خولی 85ـی یارییه‌كه‌یش كاوه دینۆ گۆڵپارێزی یانه‌ی دهۆك لێدانێكی سزای گه‌رانده‌وه.
یاریی كۆتایی جامی تۆپی پێی عێراق له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زه‌ورا و قوه‌ی جه‌وییه به‌ڕێوه ده‌چێت.