بە ڤیدیۆ.. له تهقاندنهوهى كۆگايهكى داعش پاره دهبارێت
K24 - مووسڵ:
دوو سەرچاوە لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (بنتاگۆن) رایانگەیاند، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بارەگایەکی داعشیان لە شاری مووسڵ لە باکووری عێراق کردووهتە ئامانج، کە بڕێکی زۆر پارەی رێکخراوەکەی تێدا بووه.
سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشکراشیان کرد، "بۆردوومانەکە بە دوو مۆمب ئەنجامدراوە کە کێشی هەریەکەیان نزیکەی (908 کیلۆگرام) بووە ئەمەش بووە هۆی داڕمانی بارەگاکە بە تەواوی". بەبێ ئەوەی وردەکاریی چۆنێتی ناسینەوەی ئەو بارەگایە ئاشکرا بکەن.
سەرچاوەکان جۆری ئەو دراوەیان ئاشکرا نەکرد کە لە نێو بارەگاکەی داعش بوو و سووتاوه و تەنانەت بڕی ئەو پارەیەیان ئاشکرا نەکرد. بەڵام یەکێک لە سەرچاوەکان ئاشکرای کرد، بڕی پارەکە بە "ملیۆنەها" بووە و رێکخراوە بۆ جێبەجێکردنی كردهوهكانى و پێدانی بە چەکدارەکانی بەکاری دەهێنا.