ئه‌گه‌ر هه‌شت كاتژمێر زياتر كارده‌كه‌يت ئه‌م زانيارييه‌ بزانه‌

پسپۆرانی بواری تەندروستی ھۆشداری دەدەنە ئەو كەسانەی رۆژانە لە 8 كاتژمێر زیاتر كاردەكەن

K24 – هه‌ولێر:

پسپۆرانی بواری تەندروستی ھۆشداری دەدەنە ئەو كەسانەی رۆژانە لە 8 كاتژمێر زیاتر كاردەكەن، به‌وه‌ى پێويسته‌ وەرزشی یۆگا بكەن.

پسپۆرانی تەندروستی ھۆشداری ئه‌وه‌يان داوه‌، ھەر كەسێك رۆژانە لە 8 كاتژمێر زیاتر كاربكات، پێویستيى به‌وه‌يه‌ یاری یۆگا بكات، بۆئەوەی دووربێت لە جەڵتەی مێشك و دڵ.

به‌ راى شاره‌زايانى پزيشكى، كاركردنی زۆر رۆژانە ھەم جەستە و ھەم مێشك و دڵی مرۆڤ ماندوودەكه‌ن، بۆیە دەبێت یۆگا بكەن بۆئەوەی مێشكیان ئارامببێتەوە.

ھەروەھا دەڵێن ئەوكەسانەی بەھۆی سەرقاڵی رۆژانەیان توشی بیرچوونەوە دەبن یۆگا باشترین چارەسەرە بۆ دەرباز بوون لەو دۆخە.

یاری یۆگا 5 ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە باكووری ھیندستان دروست بووە، دواتر وڵاتانی ديكه‌ی ئاسیا بە تایبەت چین و ژاپۆن گرنگی زۆریان بەو یارییە داوە.