ته‌رمی گه‌شتیاره ئه‌ڵمانییه‌كان ره‌وانه‌ی وڵات ده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌رمی هه‌شت گه‌شتیاری ئه‌ڵمانیا، كه له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی ئیستانبول گیانییان له‌ده‌ستدا، گه‌یه‌نرانه‌وه ئه‌ڵمانیا.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی، له نزیك گۆڕه‌پانی ئایا سۆفیا و نزیك مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌د له ئیستانبول، 10 گه‌شتیاری ئه‌ڵمانیا كوژران و 17 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه زۆربه‌یان گه‌شتیارن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، ته‌رمی هه‌شت گه‌شتیاری ئه‌ڵمانی له ئیستابوله‌وه به‌ره‌و ئه‌ڵمانی به‌ڕێخران.
ئاڤكان ئالا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا حه‌وت كه‌سییان به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به‌و كرده‌وه خۆكوژییه‌وه ده‌ستگیركردووه.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، ئه‌و خۆكوژه سووریه ناوی "نه‌بیل، فه‌زڵی"، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، خۆكوژه‌كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك، وه‌ك هه‌ر په‌نابه‌رێكی ئاسایی سووری رووی كردووه‌ته ئه‌و وڵاته.
رۆژی 12ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له ئیستانبول، له نزیك مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌د روویدا و به‌هۆیه‌وه 10 گه‌شتیاری ئه‌ڵمانی كوژران و 17 گه‌شتیاری دیكه‌ش برینداربوون، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له رووداوه‌كه، رێكخراوی داعش، به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كی خسته ئه‌ستۆی خۆی.