خۆبه‌خشێكی سكۆتله‌ندی: ئه‌وه‌ی له‌ناو پێشمه‌رگه ده‌بینم له‌هیچ سوپایه‌كدا نه‌مبینیوه
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی سكۆتله‌ندی، وڵاته‌كه‌ی خۆی جێده‌هێڵێت و بۆ شه‌ڕكردن له دژی رێكخراوی داعش، وه‌ك خۆبه‌خش په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات.
ئالان دونكان 48 ساڵ، رایگه‌یاند، تا داعش مابێت له دژیان ده‌جه‌نگێت و گوتی: "شه‌رم له خۆم ده‌كه‌مه‌وه كاتێك ده‌بینم حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌م هیچ هه‌وڵێكی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نه‌داوه".
ئالان ره‌خنه‌ی له به‌شێك له سیاسمه‌تدارانی وڵاته‌كه‌ی گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ده‌نگییان به پرۆژه‌ی حكوومه‌ت نه‌داوه، بۆ ئه‌وه‌ی سوپای به‌ریتانیا پرۆسه‌ی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی خاكی وڵات ئه‌نجام بدات و له رێگای فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه، مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان بكات.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی وڵاته‌كه به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه حزبایه‌تییان خستووه‌ته پێش مرۆڤایه‌تی.
ئه‌و پیاوه سكۆتله‌ندییه، ساڵی 2015 له ریزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دژی داعش جه‌نگاوه و ده‌ڵێت: "پێشمه‌رگه رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و گرنگ له شه‌ڕی دژی داعشدا هه‌یه".
دونكان، كه له به‌رامبه‌ر شه‌ڕكردن له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رناگرێت، گوتی: "من لادێیه بچووكه‌كه‌ی خۆمانم به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی دروست ئه‌نجام بده‌م و له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له دژی داعش بجه‌نگم".
دونكان ده‌ڵێت: "به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كان ساڵانێك شه‌ڕییان له دژی رژێمی سه‌دام حوسێن كردووه، ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه نییه كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵ، له پێناو مرۆڤایه‌تی خه‌بات بكه‌ی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وان به هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕییانه‌وه له پێناو خه‌ڵك خه‌بات ده‌كه‌ن".
له باره‌ی بیروباوه‌ڕی كورده‌وه، ئالان دونكان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كورد دیموكراته، ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده ئه‌وان زۆرینه‌یان موسڵمانن، به‌ڵام بیروباوه‌ڕ و ئایین له‌لایه‌ن ئه‌وان نه‌بووه‌ته كێشه و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ش شتێكی زۆر گرنگه بۆ مرۆڤایه‌تی".
دووپاتیشی كرده‌وه كه كورد وه‌ك موسڵمان سه‌یری داعش ناكات و ده‌ڵێن داعش ئایینی ئیسلامی شێواندووه و ئه‌وان له ئیسلام ده‌رچوونه.
دونكان، كه له ریزی سوپای شاهانه‌ی به‌ریتانیا خزمه‌تی سه‌ربازی كردووه ده‌ڵێت: "چه‌كدارانی داعش به چه‌كی پێشكه‌وتوو ده‌جه‌نگن، به‌ڵام هه‌رچی پێشمه‌رگه‌یه چه‌كی ده‌ستییان رووسییه و له ساڵانی 1960-1970ه‌وه كاری پێده‌كه‌ن و به‌شێكیشیان له جه‌نگی جیهانی دووه‌م كارییان پێكراوه".
له باره‌ی شه‌ڕه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه دونكان گوتی: "ساڵی رابردوو پێشمه‌رگه رووبه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێناو پێشمه‌رگه‌ش هێزێكی سه‌ره‌كییه له شه‌ڕی دژی داعش".
ئه‌و سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی ئه‌فسه‌ره پله باڵاكانی پێشمه‌رگه له هێلی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ گوتی: "له به‌شداریكردن شه‌ڕه‌كان پله‌ی سه‌ربازی هیچ جیاوازییه‌كی نییه، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كان به پله‌ی لیوا له هێلی پێشه‌وه‌یه و به رووحیه‌تی پێشمه‌رگه، وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئاسایی شه‌ڕ ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتی: "من خۆم پێشتر سه‌ربازی سوپای به‌ریتانیا بوومه و شتێكی له‌و جۆره‌م گوێ لێ نه‌بووه و شتی وام نه‌بینیوه".
له باره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه كه له هێلی پێشه‌وه‌ن و له شه‌ڕه‌كاندا دووچاری پێكان بوونه ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان له‌ده‌ست داوه، ده‌ڵێت: "له یه‌كه‌كه‌ی ئێمه‌ی دوو پێشمه‌رگه هه‌ن، كه قاچه‌كانییان له شه‌ڕدا له‌ده‌ستداوه".
دونكان له‌باره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه بوونه‌ته خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ده‌ڵێت: " ئه‌وان پێمده‌ڵێن: ئێمه هێشتا ده‌توانین شه‌ڕ بكه‌ین، ئێمه له پێناو وڵاتمان شه‌ڕ ده‌كه‌ین، له پێناو خه‌ڵكه‌كه‌مان، له پێناو مرۆڤایه‌تی".
سه‌رچاوه: "پرێس ئاند جۆرنال"ی به‌ریتانی