رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان: 400 هه‌زار كه‌س له سووریا له خۆراك و پێداویستی بێبه‌شن
K24ـ هه‌ولێر:
له برسان مردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیی له سووریا و به‌رده‌وامبوونی كاره‌ساتی مرۆیی له‌و ناوچانه‌ی ئابڵوقه‌ی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی خراوه‌ته‌سه‌ر، مژاری ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌نی ئیمارات راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به بوونی مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی زیاتر له 400 هه‌زار كه‌س له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سووریا، به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی خۆراك و پێداویستیی، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به توندی ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی لایه‌نه‌كانی جه‌نگ له سووریا شه‌رمه‌زار كردووه و به "تاكتیكی دڕندانه" وه‌سفی كردووه.
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسیی سووریا، رۆژنامه‌وانی دیاری عه‌ره‌ب فه‌یسه‌ڵ ئه‌لقاسم وتارێكی له رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بیی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی (رووسیا و ئیسرائیل و ئه‌مریكا له دڵی یه‌ك كه‌سدان له سووریا)، ئه‌لقاسم له وتاره‌كه‌یدا باسی جیاوازییه‌كانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ده‌كات له جیهاندا، دواتر باسی ئه‌وه ده‌كات زلهێزه‌كان به‌تایبه‌تی ئیسرائیل و رووسیا به‌هاوكاریی هاوپه‌یمانان "له یه‌ك ژووری عه‌مه‌لیات بڕیارده‌ده‌ن و هه‌نگاوده‌نێن"
هه‌ر له‌باره‌ی دۆخی سووریاوه، رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، داعش له‌لایه‌ك و برسییه‌تی له‌لایه‌كی دیكه ته‌نگیان به هاوڵاتیانی پارێزگای دێر ئه‌لزور هه‌ڵچنیوه، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه تاكوو ئێستا نزیكه‌ی 20 كه‌س له برسان مردوون و 200 هه‌زار كه‌س له نێو ژیانێكی كوله‌مه‌رگیدان.
دوا په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و رۆژئاوا بابه‌تێكی دیكه‌ی ژماره‌ی نوێی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه، له‌وباره‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێ: ئه‌مڕۆ سزاكانی سه‌ر ئێران لاده‌برێن) له راپۆرته هه‌واڵه‌كه هاتووه، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه، ئاماژه‌یه‌كی گرنگ هه‌یه بۆ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه گه‌وره‌كان به‌رێگای دیپلۆماتی چاره‌سه‌رده‌كرێن نه‌ك به‌هۆی فشار و هه‌ڕه‌شه‌كان.