دوای مردنی ھاوسەری سیلین دیۆن براكەشی بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد

دوای دوورۆژ لە مردنی ھاوسەری ھونەرمەندی ناوداری ئەمریكا سیلین دیۆن ھەواڵی مردنی براكەشی راگەیاند

K24 – پاريس:

دوای دوو رۆژ لە مردنی ھاوسەری ھونەرمەندی ناوداری ئەمریكا سیلین دیۆن، ھەواڵی مردنی براكەشی راگەیاند.

دانیێل دیۆن برای ھونەرمەند سیلین دیۆن لە تەمەنی 59 ساڵیدا بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لە دەستدا.

مردنى براكەی، كه‌ بە شێرپەنجەی مێشك گیانی كۆچى دواييكرد، تەنھا دوای دوو رۆژ ھات لە دوای مردنی رینییە ئەنجلی ھاوسەر و بەڕێوبەری كارەكانی سێلین.

زۆربەی ئەستێرە ھونەرییەكان دڵگرانی خۆیان راگەیاندووە، بەوەی لە ماوه‌یەكی كورتدا بە نەخۆشی شێرپەنجە ھەم ھاوسەرەكەی و ھەم براكەی لە دەستداوە، سەرەخۆشی خۆیان بۆ سێلین ناردووە.

سەرچاوە: لو پاریس