میدیای فەرەنسا: بڕیارە ئێران 114 فڕۆكەی مەدەنی ئێرباس بكڕێت
K24 – پاريس:
باسی ئەمڕۆی میدیای فەرەنسا ھەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر ئێران و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلایە لە ئەفریقا.
لو پاریس نوسیوویەتی: بەھۆی ھەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر ئێران حكوومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە، 114 فڕۆكەی مەدەنی ئێرباس بكڕێت.
پێشتر بەھۆی خراپی و نەبوونی مەرجی تەندروستی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا نیشتنەوەی فڕۆكەی ئێرانیيان لە وڵاتەكانیان قەدەغە كردبوو.
فرانس 24 نوسیوویەتی: داعش ھێرشی كردووەتە سەر ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە شاری دێرزوور نزيكهى 85 سڤیل بریندار بوون، بەشێكی شاری دێرزوور لە دەست چەكدارانی داعش دایە.
تەلەڤزیۆنی ئەوروپا یەكی فەرەنسی نوسیوویەتی: نەخۆشی ئیبۆلا لە وڵاتانی ئەفریقا بڵاو بووەتەوە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ژنێك بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانی لە دەستداوە.
لو سوخێ نوسیوویەتی: گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر ئێران ھەڵدەگیرێن، بەمەش ئێران دەتوانێت نەوتی وڵاتەكەی ھەناردەی دەرەوە بكات.
لمۆندی فەرەنسی نوسیوویەتی: ئیمارات بەرنامەی ئابووری نوێ رادەگەیهنێت و دابەزینی نرخی نەوتیش كاریگەری نەخستووەتە سەر ئابووری ئەو وڵاتە چونكە ئیمارات لە ئابووری وڵاتەكەیدا بەشێكی كەمی پشتی بە نەوت بەستووە.
ھەروەھا رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە، دابەزینی نرخی نهوت بەشێوەیەكی چاوەڕواننكراو، رەنگە ببێتە ھۆكاری مایەپووچ بوونی وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت.