كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه‌ی داعش ئاشكرا ده‌بێت
K24 ـ شام:
چه‌كدارانی داعش له دوای هێرشێكیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سووریا له پارێزگای دێر‌زوور، زیاتر له 250 كه‌س له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیان كوشت.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، چه‌كدارانی داعش له ميانه‌ى هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سووریادان له دێر‌زوور، ده‌یان كه‌سيان گوله باران كردووه.
به گوێره‌ی زانیاری روانگه‌ی سووریا، سه‌ربازانی حكوومه‌تی سووریا و خێزانه‌كانیان له گه‌ڕه‌كی ئه‌لبه‌غیلیه‌ی دێر‌زوور له ناو ئه‌و كه‌سانه‌بوون، كه داعش له سێداره‌ی داون.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه "به هۆى كوشتار و رشتنى خوێنى هاووڵاتيانی مه‌ده‌نی شاره‌كه، چه‌كدارانی داعش قه‌سابخانه‌یه‌كیان داناوه".
روانگه‌ی سووریا، روونيشيكرده‌وه، چه‌كدارانی داعش هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای دێر‌زوور چڕكردووه‌ته‌وه، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سووریادایه، له كاتێكدا زۆربه‌ی به‌شه‌كانی شاره‌كه له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشه و حكوومه‌تی سووریا چه‌ند به‌شێكی دیاریكراوی وه‌كو فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌یان له ژێر ده‌ستدایه.