یانه‌ی چێڵسی ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا
K24 ـ هه‌ولێر
دییێگۆ كۆستا هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی و به‌ره‌گه‌ز به‌رازیلی به‌هۆی پێكانه‌وه ره‌نگه نه‌توانێت له‌یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ یاری بكات.
كۆستا له‌یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئێڤه‌رتۆن توانی گۆڵێك تۆمار بكات و گۆڵێكیش دروست بكات، به‌ڵام له خوله‌كی 80 به‌هۆی پێكانێك له قاچی به ناچاری یاریگای جێهێشت.
به‌پێی هه‌واڵی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا كۆستا دوای پێكانه‌كه راسته‌وخۆ گوێزراوه‌ته‌وه شوێنی چاره‌سه‌ركردن و ئه‌و شه‌وه له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه.
به‌م هۆیه‌وه كۆستا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شداری نه‌كردنی له یارییه‌كه‌ی چێڵسی به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ له‌سه‌ره، كاتێك له هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڕی 23ـی پرێمه‌رلیگ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.