ميلان چاوه‌ڕێی گرێبه‌ستێكی خۆڕایی ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له هه‌وڵه‌كانی ده‌وه‌ستێت بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ لیۆنێل فانجوینی یاریزانی رێڤه‌رپله‌یتی ئه‌رجه‌نتینی كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌كۆتایی وه‌رز ته‌واو ده‌بێت.
له‌سه‌ره‌تادا میلان به نهێنی هه‌وڵیده‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانه 28 ساڵیه‌كه واژوو بكات، پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی یانه ئه‌مریكیه‌كه ئاشكرای بكات گفتۆگۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ میلان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی ریپۆبلیكا بڵاویكردۆته‌وه كه میلان پاشه‌كشێی كردووه له گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه له مێركاتۆی زستانه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه ئه‌رجه‌نتینیه‌كه له كۆتایی وه‌رز ته‌واو ده‌بێت، میلان ده‌یه‌وێت له‌كۆتایی وه‌رز به گواستنه‌وه‌یه‌كی خۆڕایی بیباته ریزه‌كانی.