بێنزێما بۆ یاری ژمار 300 له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئاماده‌یه
K24 ـ هه‌ولێر
كه‌ریم بێنزێما یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی فره‌نسی ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی یاری ژماره 300 به درێسی یانه‌ی ریال مه‌درید دژی سپۆرتینگ خیخۆن.
بێنزێما چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا یاری ژماره 200ـی له لالیگا ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها گۆڵی ژماره 100 ـی له‌م خوله تۆماركرد و گۆڵی ژماره 150 بوو له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كان، ئه‌مڕۆش ئاماده‌یه ژماره‌ی یارییه‌كانی له‌گشت پاڵه‌وانیه‌ته‌كان بگه‌یه‌نێته 300 یاری.
بێنزێما 202 یاری تا ئێستا له لالیگا ئه‌نجامداوه، 58 یاری له چامپیۆنزلیگ، 30 یاری له جامی شای ئیسپانیا، 6 یاری له جامی سوپه‌ری ئیسپانی، دوو یاری له جامی جیهانیی یانه‌كان و یارییه‌ك له جامی سوپه‌ری ئه‌وڕوپی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كات 6:00ـی ئێواره له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی خیخۆن ده‌كات.