چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر ئاوى توێكڵى پڕته‌قاڵ بپڕژێنیته سه‌ر باڵۆنێك؟
K24- هه‌ولێر
پرته‌قاڵ یه‌كێكه له‌و میوانه‌ى كه چه‌ندین سوودى بۆ مرۆڤ هه‌یه، به‌تایبه‌تى بۆ ئازاری سنگ و کۆکە و بە ھێزکردنی جگەر و تازەکردنەوەی سووڕی مانگانە لای ئافرەت و پاککردنەوەی ریخۆڵەکان بەکەڵکە.
ئەگەر ئاوی پرتەقاڵ لەگەڵ ئاوی لیمۆی ترش تێکەڵ بکرێت دەبێتە ھۆی پاراستنی لەش لە زۆر نەخۆشی هه‌ر بۆیه‌ش بەگەورەترین و بەسودترین میوەی زستانە دادەنرێت.
پزیشکەکانی خواردنی ئەم میوەیە بە شتێکی بەسوود دادەنێن بۆ کەم کردنەوەی قەڵەوی ھەروەھا بۆ تەوژمی بەرزی خوێن، مرۆڤ لەنەخۆشی ئێسقان دەپارێزێت و ددانەکان لەکلۆر بوون دەپارێزێت.
ئەگەر ئاوی پرتەقاڵ لەگەڵ شەکردا بخورێت ئازاری ئەنفلونزا وھەڵامەت کەم دەکاتەوە، بۆ ئەوانەی کەتووشی (قرحھ)ی گەدە یا ریخۆڵەکانیان بوون نابێت بەزۆری بیخۆن.
هه‌رچى توێكڵه‌كه‌یه‌تى، بۆ رۆماتیزم بەکەڵکە ئەوەش بەوەی کە بخرێتە سەر شوێنی ئازارەکە بۆ ماوەیەکی کەم ئازارەکەی لادەبات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا تێبینى ده‌كرێ و هه‌روه‌كو له‌و ڤیدۆیه‌یى خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئاوى پرته‌قاڵ ئه‌گه‌ر بێت و بپڕژێنینه سه‌ر باڵۆنێك(میزڵدان)، راسته‌وخۆ ئه‌و باڵۆنه ده‌ته‌قێت.